جەنگێکە کە چەکە کیمیاییەکان لەخۆدەگرێت From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی کیمیایی بریتییە لە بەکارھێنانی تایبەتمەندی ژەھراوی ماددە کیمیایییەکان بۆ بەکارھێنان لە چەکی کیمیایی لە شەڕدا. ئەم جۆرە شەڕە جیاوازە لە شەڕی ئەتۆمی و شەڕی بایۆلۆژی. ھەر سێ جۆری سەربازی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆژی و کیمیایی وەک چەکی کۆمەڵکوژ دادەنرێت.
شەڕی کیمیایی پێناسەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە و جیاوازە لە چەکی ئاسایی یان چەکی ئەتۆمی. ھەر بەکارھێنانێکی شەڕانگێزانەی ئۆرگانیزمەکان (وەک دوومەڵ) بە شەڕی بایۆلۆژی دادەنرێت؛ بەڵام بەکارھێنانی بەرھەمە ژەھراوییە نازیندووەکان کە لەلایەن زیندەوەرە زیندووەکانەوە بەرھەم دەھێنرێن (وەک ژەھری بۆتولینیۆم، ڕیسین و ساکسیتۆکسین) بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی (CWC) بە چەکی کیمیایی دادەنرێت. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ھەر ماددەیەکی کیمیایی ژەھراوی بێ گوێدانە سەرچاوەکەی بە چەکی کیمیایی دادەنرێت. مەگەر بۆ مەبەستێک بەکارنەھێنرێن کە قەدەغە نەکراون.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.