شەڕی ئێران و عێراق
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی ئێران و عێراق[kurdish-alpha 1] شەڕێکی چەکداری لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی بەعس بوو کە بۆ ماوەی ٨ ساڵان لە ئەیلوولی ١٩٨٠ ھەتا ئابی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.
شەڕی ئێران-عێراق | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی کەنداو | |||||||
چەن وێنەیەک لە شەڕی ئێران و عێراق، لە سەرەوە سەربازێکی ئێرانی بە ماسکی گازەوە، سەدام و ڕامسفێڵد، سەربازانی لاوی ئێرانی و بەندەرێکی نەوتی ئێران کە لە ھێرشی ئامریکادا سووتاوە. | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
پشتگیری:
| |||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
ڕووحوڵڵا خومەینی ئەوانەی تر:
|
سەددام حوسێن ئەوانەی تر:
| ||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
ھێزی چەکداری ئیرانی
عەرەبەکانی خوزستان |
| ||||||
ھێز | |||||||
سەرەتای جەنگ:[17] ١١٠٠٠٠–١٥٠٠٠٠ سەرباز، ١٧٠٠–٢١٠٠ تانک،[18] (٥٠٠ گونجاو بوو)[19] ١٠٠٠ زرێپۆش، ٣٠٠ تۆپ ھاوێژ،[20] ٤٨٥ فڕۆکەی شەڕکەر (~١٠٠ گونجاو بوو), ٧٥٠ ھێلیکۆپتەر دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢: ٣٥٠٠٠٠ سەرباز، ٧٠٠ تانک، ٢٧٠٠ زرێپۆش، ٤٠٠ تۆپ ھاوێژ، ٣٥٠ فڕۆکە، ٧٠٠ ھێلیکۆپتەر لە ساڵی ١٩٨٨ دا:[21] ٦٠٠٠٠٠ سەرباز، ١٠٠٠ تانکی گونجاو، ٨٠٠ زرێپۆش، ٦٠٠ تۆپھاوێژی قورس، ٦٠–٨٠ فڕۆکەی شەڕکەر، ٧٠–٩٠ ھێلیکۆپتەر |
سەرەتای جەنگ:[22] ٢٠٠٠٠٠ سەرباز، ٢٨٠٠ تانک، ٤٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر، ١٤٠٠ تۆپ ھاوێژ، ٣٨٠ تۆپ ھاوێژ، ٣٥٠ ھێلیکۆپتەر دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢: ١٧٥٠٠٠ سەرباز، ١٢٠٠ تانک، ٢٣٠٠ زرێپۆش، ٤٠٠ تۆپ ھاوێژ، ٤٥٠ فرۆکە، ١٨٠ ھێلیکۆپتەر لەکاتی تەواو بوونی جەنگدا: ١٥٠٠٠٠٠ سەرباز،[23] ~٥٠٠٠ تانک، ٨٥٠٠–١٠٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر، ٦٠٠٠–١٢٠٠٠ تۆپ ھاوێژ، ٩٠٠ فرۆکەی شەڕکەر، ١٠٠٠ ھێلیکۆپتەر | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
١٢٣٢٢٠–١٦٠٠٠٠ کوشتن لە جەنگدا و ٦٠٬٧١١ وون بوو لە جەنگدا (ڕاگەیاندنی ئێران)[24][25] |
١٠٥٠٠٠–١٧٥٠٠٠ کوژراو[34][36][37][38][39] | ||||||
+١٠٠٠٠٠قوربانی مەدەنی لە ھەردوولا[42] | |||||||
¹ ژمارەی دروستی شیعەی عێراقی کە شەڕی کرد شان بەشانی ئێران نەزانراوە. المجلس الأعلی الإسلامی العراقی و حزب الدعوة الإسلامیة پشتگیری ئێرانیان کرد لە کاتی شەڕدا. ئێران ھەندێ کات دیلەکانی ڕێک دەخست بۆ دژایەتی کردنی عێراق. |
ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق بۆ سەر ئیران دەستی پێ کرد، لە کاتی ھێرشەکە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازە سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئابووری لە گەشەکردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە، ھەروەھا بۆ ئەوە کە پەرە بداتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەم شێوە کامی لە ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. لە لایەکی دیکەوە ئێران، ئنقلابێکی ئیدێۆلۆژیکی کردبوو و دەیویست ئەم شۆڕشە پەرە بداتە سەر وڵاتانی دەوروبەری خۆی بە تایبەت عێراق کە کەمینەیەکی زۆر گەورە شیعەی ھەبوو.[44]
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو.[45] ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بە دیل گراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆر کران.[44][46]
ئەم شەڕە گیانی نیو ملیۆن سەربازی ھەر دوو لای گرت، زیانێکی گەورەی تووشی ھەر وڵات کرد بەڵام لە ئاکامدا ھیچ سنوورێک جێبەجی نەبوو. لەم شەڕەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی (وەکوو: کیمیابارانی ھەڵەبجە) تێدا ڕووی دا. لەم شەڕەدا شارە کوردنشینەکان چەندین جار بۆمباران کران و خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی.[47][48][49]