شەڕی ئۆکیناوا
یەکێک لە شەڕە گەورەکانی زەریای هێمن لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی ئۆکیناوا (沖縄戦، Okinawa-sen)، ناوی کۆدی ئۆپەراسیۆنی شاخی سەھۆڵین,[1] شەڕێکی جەنگی زەریای ھێمن بوو کە لە دوورگەی ئۆکیناوا لەلایەن سوپا و ھێزی دەریایی ئەمریکاوە دژی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن ئەنجامدرا.[2] داگیرکردنی ئۆکیناوا لە ١ی نیسانی ١٩٤٥ گەورەترین ھێرشی بوو لە جەنگی جیھانی دووەمدا.[3][4] دوورگەکانی کیراما لە دەوروبەری ئۆکیناوا لە ٢٦ی ئازاردا لەلایەن فیرقەی ٧٧ی پیادە پێشوەختە دەستی بەسەردا گیرا. شەڕەکە ٨٢ ڕۆژ لە ١ی نیسانەوە تا ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٥ بەردەوام بوو. دوای ھەڵمەتێکی درێژخایەنی پەڕینەوە لە دوورگەکاندا، ھاوپەیمانان پلانیان دانابوو بنکەی ئاسمانی کادێنا لە دوورگەی ئۆکیناوا وەک بنکەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنی دابەزین بەکاربھێنن، بەمەبەستی داگیرکردنی دوورگەکانی ژاپۆن.[5]شەڕەکە یەکێک بوو لە خوێناویترین شەڕەکانی زەریای ھێمن و جەنگی جیھانیی دووەم، نزیکەی ١٦٠ ھەزار قوربانی لە ھەردوو لادا بوو: لانیکەم ٧٥ ھەزار لە ھاوپەیمانان و ٨٤٬١٦٦ بۆ ١١٧ ھەزار لە ژاپۆنی.[6][7][8][5] جگە لەوەش، ١٤٩٬٤٢٥ ھاووڵاتی مەدەنی ئۆکیناوا کوژراون، ھەندێکیان خۆیان کوشتووە، یان بێسەروشوێن بوون، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکەیە کە پێش ئەوەی جەنگ کە ژمارەیان بە ٣٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرا.[9]
شەڕی ئۆکیناوا | |
---|---|
بەشێکە لە | Volcano and Ryukyu Islands campaign، جەنگی جیھانیی دووەم |
وڵات | Empire of Japan |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئۆکیناوا |
جێ | Okinawa Islands، Sakishima Islands |
پۆتانی شوێن | ٢٦°٣٠′٠″N ١٢٨°٠′٠″E |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی نیسانی ١٩٤٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٤٥ |
Order of battle | Okinawa ground order of battle، Okinawa naval order of battle |