شەشپاڵوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەشپاڵوو (بە ئینگلیزی: Cube) تەنێکی داخراوی سێ ڕەھەندییە کە لە ٦ چوارگۆشەی جووت دروست دەبێت. بە شێوەیەک کە ھەر لای ھەر یەک لە چوارگۆشەکان تەنیا لەگەڵ یەک چوارگۆشەی تەنیشتی لەو لایەدا ھاوبەشە و سێ چوارگۆشەی پێکھێنەری شەشپاڵوو لە سەرێکدا پێکدەگەن. ئەگەر ھەموو یان ھەندێک لە ڕووەکانی پێکھێنەری شەشپاڵوو لاکێشە بن، ئەوا شەشڕووەکە بریتییە لە ڕوولاکێشە تەریب[1] یان ڕووھاوبەرەی ڕاست گۆشە.[2] قەبارەی شەشپاڵوو یەکسانە بە ڕووبەری بنکەکەی جاران بەرزی.