شێوازی نووسینی ھەواڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
شێوازی نووسینی ھەواڵ، شێوازی ھەواڵ یان شێوازی ڕۆژنامەوانی (بە ئینگلیزی: News style) ئەو شێوازە پەخشانەیە کە بۆ ڕاپۆرتکردنی ھەواڵ لە میدیاکانی وەک ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا بەکاردێت.[1]
نووسینی ھەواڵ ھەوڵ دەدات وەڵامی ھەموو پرسیارە بنەڕەتییەکان بداتەوە دەربارەی ھەر ڕووداوێکی دیاریکراو «کێ، چی، کەی، لە کوێ، بۆچی و چۆن» لە کردنەوەی وتارەکە. ئەم شێوە پێکھاتەیە ھەندێ جار بە «ھەڕەمی ھەڵگەڕاو» ناودەبرێت، بۆ ئاماژەدان بە کەمبوونەوەی گرنگی زانیاری لە پەرەگرافەکانی دواتردا.[2]
ھەروەھا چیرۆکەکانی ھەواڵ بەلایەنی کەمەوە یەکێک لەو تایبەتمەندییە گرنگانەی خوارەوەی تێدایە کە پەیوەندی بە بینەری مەبەستەوە ھەیە:[3]
- نزیکی
- بەرچاوبوون
- کات
- بەرژەوەندی مرۆڤ
- نامۆیی
- دەرئەنجام