شێروان مەزن شارەدێیەکە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆری پارێزگای ھەولێرە. شارەدێی شێروان مەزن ٧٠ گوند دەگرێتە خۆ کە ١٩ گوندی ئاوەدانە و ٥١ گوندیش تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراوەتەوە. ١٥٥کم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر و ٣٠کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسور دوورە.[1][2]

زانیاریی خێرا شێروان مەزن, وڵات ...
شێروان مەزن
شارەدێ
شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢)
شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢)
وڵات کوردستان
پارێزگاھەولێر
قەزاقەزای مێرگەسۆر
بەرزایی
١١٥٠ مەتر (٣٬٧٧٠ پێ)
زمانەکان
  ناوچەییبادینی
  فەرمیسۆرانی
دایخە

مێژوو

شێروان مەزن کە ئێستا ناوەندی شارەدێیە، پێشتر گوند بووە و مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ پێش ئێستا، کە تەنیا لە چەند ماڵێک پێک ھات بوو. لە ساڵی ١٨٩٠ شێروان مەزن کرا بە شارەدێ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی مزوری باڵا کە شێروان مەزن ناوەندی شارەدێیەکە بوو. لە ڕووی بەرخۆدان و قوربانیدان لە شۆڕشەکانی کوردستان خەڵکی ئەم دەڤەرە سەدان شەھیدی داوە و ئەنفال کراون، و چەندان جار خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕاگوێزراون و ماڵ و ئاوەدانییان سوتێنراوە بە دەستی دوژمنانی کورد و کوردستان.

جوگرافیا

شارەدێی شێروان مەزن ناوچەیەکی شاخاوی سەختە. گرینگترین چیاکانی: چیای بۆتین و چیای موسەکا و چیای ھوکل و چیای گۆڤەند لەگەڵ چیای چارچەل. ڕووباری شین کە لە باکووری کوردستان ھەڵدەقوڵێت دەکەوتێتە ئەم شارەدێیە. ڕووبەری سنووری کارگێڕی شارەدێ ٢٧٠ کم٢ و لە ٪٤٤ چیا و ٪٣٥ گرد و ٪٢١ی دەشتاییە. شارەدێیەکە ١١٥٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە، و ئاووھەوای ناوچەکە بە گشتی مامناوەندە؛ ھاوینان گەرم و جار بە جار دەگاتە ٤٠ پلە سەدی، و لە زستانانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت، ھەندێک ساڵ ڕێژەی بارانبارین ١١٥٠ ملم دابارینی بەفریش دەگاتە ٢٠٠ سم، وەرزەکانی بەھار و پاییزی مامناوەندییە. [3]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.