From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە دەستپێکی نییە، پێویستە وتارەکانی ویکیپیدیا لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێن. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
شەمسەدین محەمەد نەهرۆ کوڕی شێخ موحەمەد ئەلموحەمەد کوڕی سەید عەبدولکەریم کوڕی سەید عەبدولقادر کوڕی سەید عەبدولکەریمی شاهی کەسنەزانە کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید حەسەن کوڕی سەید عەبدولکەریم کوڕی سەید ئیسماعیل ولیانی کوڕی سەید محەمەد نۆدێی کوڕی سەید بابا عەلی وەندەرێنە کوڕی سەید بابا ڕەسولی گەورە کوڕی سەید عەبدولسەیدی دووهەم کوڕی سەید عەبدولڕەسول کوڕی سەید قەلەندەر کوڕی سەید عەبدولسەید کوڕی سەید عیسای ئەحدەب کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید بایەزید کوڕی سەید عەبدولکەریمی یەکەم کوڕی سەید عیسای بەرزنجی کوڕی سەید بابا عەلی هەمەدانی کوڕی سەید یوسفی هەمەدانی کوڕی سەید موحەمەد مەنسوڕ کوڕی سەید عەبدولعەزیز کوڕی سەید عەبدوڵڵا کوڕی سەید ئیسماعیلی موحەدیث کوڕی ئیمام موسای کازم کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کوڕی ئیمام موحەمەدی باقر کوڕی ئیمام عەلی زەینەلعابدین کوڕی ئیمام حوسەین کوڕی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب و خاتوو فاتیمەی زەهرا کچی پێغەمبەر محەممەد
شەمسەدین محەمەد نەهرۆ کەسنەزانی حوسەینی لە ڕێکەوتی ١٢-١٢-١٩٦٩ لەدایکبووە لە پارێزگای کەرکوک ، لە نێو براکانیدا گەورەترینیان بووە ، باوکی شێخ نەهرۆ کە شێخ محەمەدی کەسنەزانە ژمارەیەکی زۆر لە مورید و شوێنکەوتەی هەیە لە تەواوی جیهاندا ، دەستەواژەی کەسنەزان لە زمانی کوردیدا هاتووە لە (کەس نازانێت) و لە ڕووی دەستەواژەوە بەپێی تێگەیشتنی تەریقەتەکە بۆی بریتیە لەو نهێنیەی کە کەس نایزانێت جگە لە خودا و پێغەمبەر و شێخی حازری تەریقەتەکە ، شێخ محەمەد کەسنەزانی شێخایەتی خرایە ئەستۆی و لەسەر بەرماڵی شێخایەتی دانیشت لە ساڵی ١٩٧٨ دوای کۆچی دوایی باوکی (شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی) ، بۆیە شێخ محەمەد کەسنەزانی بە باشترین شێوە تەریقەتەکەی بردە ڕێوە و توانی بەناو جیهاندا بڵاوی بکاتەوە و تەریقەتەکە بگاتە وڵاتە عەرەبیەکان و وڵاتەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا و ئەفریقیا .
شێخ نەهرۆ لە بنەماڵەیەکی سەید زادە هاتۆتە دونیاوە کە ڕەچەڵەکیان لە ڕێگەی دایک و باوکیەوە بۆ ئیمامی عەلی و خاتوو فاتیمەی زەهرا دەگەڕێتەوە ، شێخ نەهرۆ هەر لە منداڵیەوە لە ناو تەریقەتدا گەورە بووە و پێگەیشتووە ، هەر لە منداڵیەوە ڕۆژانە جەختی لەسەر ئامادەبوون لە ئەڵقەی زیکرەکان کردووە ، هەروەها زۆر لەخزمەت باوکیدا دەبوو بۆ ئەوەی سودمەند بێت لە زانستە هەمەجۆرەکانی شێخ محەمەدی باوکی ، شێخ محەمەدیش وەک باوکێکی بە ڕەحم و بەسۆز گرنگی بە شێخ نەهرۆ دەدا ، لە قۆناغی هەرزەکاریدا شێخ نەهرۆ سەرقاڵی خوێندنی ئەکادیمی بوو ، لە هەمان کاتدا بەردەوام بەدەم داواکاری خەلیفە و موریدەکان دەڕۆیشت و هاوکاریانی دەکرد بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حوسەینی خوێندنی ناوەندی لە بەغداد تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانستی ژمێریاری لە زانکۆی بەغداد ، هەروەها بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زمانی ئینگلیزیدا لە بەریتانیا ، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە لە مێژوودا لە پەیمانگای مێژووی عەرەبی ، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە لە مێژووی ئیسلامی دا کە ناونیشانی نامەی دکتۆراکەی بریتی بوو لە (موحەمەدی فاتیح ژیان و فتوحاتەکانی)، شێخ نەهرۆ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی زۆر بە چاکی دەزانێت
لەگەڵ لەدایکبوونی شێخ نەهرۆ هەتاکو پێگەیشتنی ، ئاماژە ڕووحیەکانی تێدا دەبینرا و دەردەکەوت ، لە نەوەدەکان شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە کەسێکی شیاوی دەبینی و بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرد ، ئەرکەکانی تەریقەت و ئیرشادی پێ دەسپارد ، لە زۆرترین گەشت و سەردانە ئیرشادیەکانی باوکیدا ، شێخ نەهرۆ هاوەڵی باوکی دەبوو ، زۆرجار شێخ محەمەد کەسنەزانی بە خەلیفە و موریدەکانی دەوت کە لەدوای ئەو شێخ نەهرۆ دەبێتە جێگەدار و جێنشین و نابێت هیچ خەلیفەیەک بەبێ ئاگاداری شێخ نەهرۆ تەکیە بکاتەوە یاخود کەسێک بکاتە خەلیفە
لە ساڵی ٢٠٠٥ شێخ محەمەدی کەسنەزان لەبەردەم خەلیفە و موریدەکان وتی : (ان شاء الله شێخ نەهرۆ شێخی داهاتووە و شێخی ئێوەیە و براتانە و خزمەتکاری ئێوە و تەریقەتە) ، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە تەکیەی کەسنەزانی سلێمانی بانگەواز کرا کە شێخ نەهرۆ وەکیل و بریکاری شێخی تەریقەتە ، و هەردەم شێخ محەمەدی کەسنەزان ئاماژەی بەوە دەکرد کە شێخایەتی بە ئارەزووی کەس دیاری ناکرێت بەڵکو لەلایەن خودی پێغەمبەر دیاری دەکرێت ، لە ساڵی ٢٠١١ شێخ نەهرۆ لەگەڵ شێخ غاندی برای هەستان بە ئەنجامدانی عەمرە و زیارەتی پێغەمبەر
نازناوی (شەمسەدین) لە ڕێکەوتی ٩-١-٢٠١٧ بەخشرایە شێخ نەهرۆ بە فەرمانی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە کاتی ئەنجامدانی مەولودێک و ئەم هەواڵەشی پێ گەیەندرا لەلایەن باوکیەوە (شێخ محەمەدی کەسنەزان) لە عەمانی ئوردون ، لە ساڵی ٢٠١٩ شێخ محەمەدی کەسنەزان بە مەبەستی ئیرشاد سەفەر دەکات بۆ ئەمریکا ، لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ شێخ محەمەدی کەسنەزان تەندروستی هێدی هێدی بەرەو خراپ بوون دەڕوات ، هەتاکوو لە ڕێکەوتی ٤-٧-٢٠٢٠ کۆچی دوایی دەکات لە ئەمریکا و تەرمی دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمانی و لە باخی بەختیاری لە تەکیەی سەرەکی کەسنەزانی بەخاک دەسپێردرێت
پاشان شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بەڕێوەبردنی تەریقەتەکە دەکەوێتە ئەستۆی ، لەسەر بەرماڵی شێخایەتی دادەنیشێت ، دەبێتە درێژەپێدەری ڕێگای باوکی لە کۆکردنەوەی هەموو ئاین و نەتەوە و بیروباوەڕ و کەسایەتیە جیاوازەکانی کۆمەڵگا ، چونکە تەریقەتی کەسنەزانی هەنگاو دەنێت بەرەو ئاشتی و تەبایی و دۆستایەتی نێوان هەموو مرۆڤایەتی و دژ بە هەموو بیروباوەڕێکی توندڕەوی و تەکفیری و دەرمارگیریە
شێخ نەهرۆ پێی وایە کە ڕاگەیاندن گرنگیەکی زۆریان هەیە لە ڕۆڵبینین بۆ چەسپاندنی بیر و بۆچونە بنەڕەتیەکان ، بۆیە هەستاوە بە گرنگیدان بە دامەزراندنی چەند دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن لەوانەش :
لە ساڵی ٢٠٠٤ شێخ نەهرۆ هەستا بە دامەزراندنی کۆلێژێک بە ناوی (کۆلێژی سەلام) لە بەغداد کە ئەم بەشانەی لەخۆ دەگرت :
شێخ نەهرۆ هەستا بە دامەزراندنی کۆمەڵە ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیری و ئاینی لەوانەش :
کۆمەڵەیەكی خێرخوازی دامەزراند بەناوی (كۆمەڵگای شێخ دكتۆر نەهرو محمد عبدالكریم کەسنەزانی حسێنی)، كە چەندین پرۆژەی خێرخوازی ئەنجام داوە و هاوكاری پێشكەش بە عێراقییەكانی ناوخۆ و دەرەوە كردووە ، ڕۆڵێکی گەورە و بەشدارییەکی کاریگەری هەبوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری مرۆیی بۆ خێزانە هەژار و ئاوارەبووەکانی گەلی عێراقی ، هەروەها کەمپەکانی ئاوارەکان ، لەوانە:
کەمپی کەسنەزان لە ناوچەی ئەلدۆرا لە بەغدا کە گەورەترین کەمپی ئاوارەکانی بەغدایە و وەک لەلایەن ڕێکخراوە حکومییە نێودەوڵەتی و عێراقییەکانەوە دانیان پێدانراوە ، ههروهها له پارێزگاى سلێمانی و كهركوك كهمپى بۆ ئاوارهكان كردهوه.
لەژێر دروشمی (پشتیوانیکردنی سەرجەم خێزانە پێویستەکانی عێراق بەبێ گوێدانە ئایین و مەزهەب و ڕەگەز). ئامانج لێی ئەوەیە کە لە ڕوانگەی مرۆییەوە دادپەروەری بەرامبەر بەم خێزانە هەژارانە بکرێت، بۆ ئەوەی لە تێکچوونی سەختی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕزگاریان بکرێت، هەروەها یارمەتی منداڵەکانیان بدرێت بۆ بەردەوامبوون لە گەشتە زانستی و پەروەردەییەکانیان ، ژمارەیەک قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی کردۆتەوە لە کەمپەکانی ئاوارەکان . ژمارهیهكی زۆر له منداڵانی خێزانه ئاوارهكانی كه سهر به كۆلێژی سەلامن له قیستی ساڵانه بەخشی. لە کەمپەکاندا نۆرینگەی پزیشکی بۆ ئاوارەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و دابینکردنی دەرمانیان. وە پێگەیەکی مرۆیی هەبوو لە چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی عێراق.
دكتۆر نههرۆ کەسنەزانی خاوهنی كۆمهڵێك كۆمپانیای بازرگانییه كه له بواره جیاوازهكانی ئابووریدا كاردهكهن، بهتایبهتی وهبهرهێنانی نهوت و پیشهسازی و پاراستنی ئیمكانات و ئهم كۆمپانیا بازرگانیانهش له لایهن نوخبهیهك له زیرهكترین عهقڵی ئابووری له ژێر چاودێری ئهودا بهڕێوهدهبرێن.
1. شێخ نەهرۆ (شەمسەدین)
2. شێخ موحەمەد ئەلموحەمەد کەسنەزانی (سوڵتان)
3. شێخ عەبدولکەریمی کەرکوک
4. شێخ سوڵتان حوسەین
5. شێخ عەبدولقادر ( پیری موهاجیر )
6. شێخ عەبدولکەریم ( شاهی کەسنەزان )
7. شێخ عەبدولقادری قازانقایە
8. شێخ حسێنی قازانقایە
9. شێخ عەبدولسەمەدی گڵەزەرد
10. شێخ محێدینی کەرکوکی
11. شێخ ئیسماعیلی ولیانی
12. شێخ ئەحمەدی ئەحسائی
13. شێخ حوسێنی بەحرانی
14. شێخ موحەمەد سادق
15. شێخ موحەمەد قاسم
16. شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح
17. شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا
18. شێخ داودی ثانی
19. شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی
20. شێخ عەبدولقادری گەیلانی
21. شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی
22. شێخ عەلی هەکاری
23. شێخ ئەبو فەرەجی تەرتوسی
24. شێخ عەبدولواحیدی یەمانی
25. شێخ ئەبوبەکری شیبلی
26. شێخ جونەیدی بەغدادی
27. شێخ سری سقطی
28. شێخ مەعروفی کەرخی ، لێرەشەوە شێخ مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە :
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.