![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2c/Fourier_Series.svg/langckb-640px-Fourier_Series.svg.png&w=640&q=50)
شیکاریی ڕاستەقینە
From Wikipedia, the free encyclopedia
شیکاریی ڕاستەقینە (بە ئینگلیزی: real analysis) یەکێک لە لقەکانی شیکاریی ماتماتیکییە کە تایبەتمەندی و چۆنیەتی ڕەوشتی فانکشنە ڕاستەقینەکان شرۆڤە دەکات. ھەندێک لەو چەمکانەی لە شیکاریی ڕاستەقینەدا تاوتوێ و پێناسە دەکرێن بریتین لە، پاشیەکی (sequences) و زنجیرەی ژمارە ڕاستەقینەکان، ڕادەی پاشیەکی، بەردەوامی (continuous)، جیاکاری (differentiation) و تەواوکاری (integration) و پاشیەکی فانکشنەکان..[1] لێرەدا شیکاریی ڕاستەقینە لە شیکاریی ئاوێتە جیا دەکرێتەوە، کە کاری خوێندنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارە ئاوێتەکان و فانکشنە ئاوێتەکانە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2c/Fourier_Series.svg/200px-Fourier_Series.svg.png)