شینزۆ ئابێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
شینزۆ ئابێ (بە ژاپۆنی: 安倍 晋三، ئابێ شینزۆ، بە [abe ɕindzoː] گۆ دەکرێت؛ ٢١ی ئەیلوولی ١٩٥٤ – ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢) سیاسەتوانێکی ژاپۆنی بوو،[1]سەرۆکی پێشووی پارتی لیبراڵ دیموکرات و ٩٠ھەمین سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو، لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ وەک سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا لەجێگای جونیچیرۆ کۆیزومی، کەمتر لە ساڵێک خزمەتی کرد پێش ئەوەی لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ دەستی لەکارکێشایەوە، بۆ ئەوەی یاسوۆ فۆکودا جێگەی بگرێتەوە. دوای ئەوەی پارتەکەی لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٢دا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، شینزۆ ئابێ جارێکی دیکە وەک سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا و بوو بە ٩٦ھەمین سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن. ڕۆژی ٢٨ ئابی ٢٠٢٠، ئابێ بەھۆی نەخۆشی برینی قۆڵۆن، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕاگەیاند. بەمەش بووە یەکەم کەس لە مێژووی ژاپۆن بۆ ماوەی ٩ ساڵ لە پۆستی سەرۆک وەزیران بمێنێتەوە.[2]
شینزۆ ئابێ | |
---|---|
安倍 晋三 | |
لەدایکبوون | ٢١ی ئەیلوولی ١٩٥٤ شینجوکو (ژاپۆن) |
مەرگ | ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (٦٧ ساڵ ژیاوە) Nara Medical University Hospital |
گۆڕ | Kirigaya Funeral Hall |
زانکۆ | |
پیشە | کەسایەتی دەوڵەت، سیاسەتوان |
شوێنکار | |
کارەکان | Solidarity Against the North Korean Threat، Towards a Beautiful Nation |
حیزب | Liberal Democratic Party |
ھاوسەر | Akie Abe |
باوان | |
خێزان | Nobuo Kishi، Hironobu Abe |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://www.s-abe.or.jp/ |
واژوو | |
پلە | Prime Minister of Japan (٢٠٠٦–٢٠٠٧)، Chief Cabinet Secretary (٢٠٠٥–٢٠٠٦)، Prime Minister of Japan (٢٠١٢–٢٠١٤)، member of the House of Representatives of Japan (٢٠١٤–)، member of the House of Representatives of Japan (٢٠١٧–)، Prime Minister of Japan (٢٠١٧–٢٠٢٠)، Prime Minister of Japan (٢٠١٤–٢٠١٧)، President of the Liberal Democratic Party (٢٠١٢–٢٠٢٠)، member of the House of Representatives of Japan (٢٠٢١–٢٠٢٢) |
ئابێ لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ ڕۆژی ھەینی نزیک کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی بەیانی بە کاتی ژاپۆن لە میانی وتارێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە نارا، دوو ڕۆژ پێش تەقەی لێکراو و تیرۆرکرا. لە سەرەتادا ئابێ نێردرا بۆ نەخۆشخانە، پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیرکردووە کە ناوی تێتسۆیا یاماگامی تەمەن ٤١ ساڵە لە شوێنی ڕووداوەکە.[3] پاشنیوەڕۆی ئەو ڕۆژە لە زانکۆی پزیشکی نارا بەھۆی برینەکانییەوە ھەواڵی مردنی ڕێگەیەندرا.[4]ئابێ شەشەمین سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنە کە تیرۆر دەکرێت.