![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/59/People_waiting_at_bus_stop.jpg/640px-People_waiting_at_bus_stop.jpg&w=640&q=50)
شوێنی وەستانی پاس
From Wikipedia, the free encyclopedia
شوێنی وەستانی پاس (بە ئینگلیزی: Bus stop) شوێنێکە کە لێیەوە پاسەکان دەوەستن، بۆ سەرکەوتن یان دابەزینی گەشتیاران. ئەم شوێنانە دەکەونە سەر شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی شار و سەرڕێگاکانی دەرەوەی شار، لە شێوەی چەترێکدایە کە سەرنشینان دەتوانن تێیدا چاوەڕوانی پاسەکانیان بکەن؛ لە وێستگەی پاس بچووکترن و کورسی و شوێنی دانیشتنی بچووکی تێدایە، بنمیچەکەی دەتوانێت ھاوڵاتیان بپارێزێت لە تیشکی خۆر و باران، و ھەر چەترێک ناوێک یان ژمارەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/59/People_waiting_at_bus_stop.jpg/640px-People_waiting_at_bus_stop.jpg)