![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/44/Shahrukh_interacts_with_media_after_KKR%2527s_maiden_IPL_title.jpg/640px-Shahrukh_interacts_with_media_after_KKR%2527s_maiden_IPL_title.jpg&w=640&q=50)
شاروخ خان
From Wikipedia, the free encyclopedia
شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان. بە (پادشای بۆڵیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە..[1]
زانیاریی خێرا شارۆخ خان Shah rukh Khan, لەدایکبوون ...
شارۆخ خان Shah rukh Khan | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٦٥ تشرینی دووەم ٢ (٥١ ساڵ) |
ناوەکانی تر | کینگ خان ، SRK ، پاشای ڕۆمانسی ، پادشای بۆڵیوود |
پیشە | ئەکتەر ، دەرهێنەر ، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی |
چالاکبوون | ١٩٨٨-ئێستا |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | ئاریان ، سوهانا ، ئەبرام |
خەڵاتەکان | ١٤٨ خەڵات و ١٦٤ جار پاڵێوراو |
دایخە
خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا (فیلم)) (Deewana) بڵاو کردەوە. لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد.