سەھۆڵبەندی بالتۆرۆ
ڕووبارێکی بەستوو لەدامێنی چیاکانی ئاسیای ناوەڕاست. / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەھۆڵبەندی بالتۆرۆ (بە ئینگلیزی:Baltoro_Glacier) بریتییە لە زێیەکی گەورەی بەستووی ھەمیشەیی کەوتووەتە سنووری نێوان پاکستان و چین. درێژییەکەی ٦٣ کیلۆمەترە. بەستەڵەکی بالتۆرۆ یەکێکە لە درێژترین ڕووبارەبەستووەکانی جیھان لە دەرەوەی جەمسەری باکوور. دەکەوێتە ناوچەی گیلگیت بەلتستان لە پاکستان بە بەشێک لە زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەمدا تێدەپەڕێت دەکەوێتە بەرزایی ٨٬٦١١ مەتر.[1]
سەهۆڵبەندی_بالتۆرۆ | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | بلتورو گلیشیر |
زنجیرەچیا | زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم |
وڵات | پاکستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | Gilgit-Baltistan |
پۆتانی شوێن | ٣٥°٤٤′١١″N ٧٦°٢٢′٥١″E |
ڕووبەر | ٥٢٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
ئەو ڕووبارەبەستووە ئاراستەکەی بەرەو ڕووباری شیگەرە، کە لە ڕووباری ئیندۆسدایە. زۆر لە سەھۆڵبەندەکانی تر لەوەوە سەرچاوە دەگرن لەوانە سەھۆڵبەندی گودوین ئۆستن، کە بەرەو باشوور دەڕوات.[2]
تۆزەکانی ئەم سەھۆڵە زۆر فراوانە. دیوارە بەستووەکانی تەنیشتی شێوە جیاوازن لە تیژتر بۆ تیژتر دەڕۆن. ھەندێک لەم سەھۆڵبەندانە لە ھاوین تۆزێک جوولاونەتەوە لە زستان یەکیان گرتووەتەوە جا شێوەی سەیریان وەرگرتووە.[3]