From Wikipedia, the free encyclopedia
کاڕێنژیت کەورڤۆھرە،لەدایک بووی ۱۳ی مەی ۱۹۸۱ ە.ناسڕاوە بە "سەنی لیۆنێ"ڕۆڵگێڕ و ئەستێرەیەکی نمایشکاری بەڕەگەز ھیندیە،سەرەتای دەرکەوتنی لەکارە سینەماییەکانی ھیندستان بووە،ئەستێرەیەکی بەرچاوی فیلمە ڕووتەکان بووە،ئێستا ھەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکیە،ھەروەھا ھەڵگری ناوێکی تری خوازڕاوە بەناوی"کارین ماڵھۆترا".پێشتر لەژێڕ ناوی ماکسیم یەکێک ووە لە دوازدە ھەرە ئەستێرە بەرچاوەکانی فیلمە ڕووتەکانی ساڵی ۲۰۱۰ بووە.
Sunny Leone | |
---|---|
لەدایکبوون | Karenjit Kaur Vohra ١٣ی ئایاری ١٩٨١[5] |
ھەروەھا بەشێوەی سەربەخۆ چەندین ڕۆڵی جیاوازی بینیوە،لە ھەندێ بەرنامەی تەلەڤیژیۆنی و فیلمی سینەمایی،یەکەمین دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۰٥،لەکاتی کارکردنی وەک پێشکەشکارێکی سەر بەرماڵی سووڕ لە پێشکەشکردنی خەڵاتی مۆسیقی فیلمەکان لە ھیندستان،لەساڵی ۲۰۱۱وەک ڕۆڵگێڕێکی سەرەکی ڕۆڵی بینی لە زنجیرەیەکی تەلەڤیژیۆنی بەناوی "Big Boss".
لەساڵی۲۰۱۲ بەشداری چەندین فیلمی کرد لە بۆڵیوود،
سەنی لیۆنێ لە سارنیا لەدایک بووە،کە ناوچەیەکی سەر بەھەڕێمی ئۆنتاریۆیە لە کەنەدا،باوکی بەڕەگەز خەڵکی تیبتە کۆچی کردوە بۆ ھیندستان کاتێک دایکی سەنی ناسیوە بڕیاڕی داوە لە ھیندستان بمینێتەوە،دایکی لە ساڵی ۲۰۰۸کۆچی دوایی کردوە.
بەرلەوەی بێتە بواڕی فیلمە ڕووتەکان،وەک سەرپەرشتیکارێکی کۆگا لە نانەواخانەیەکی ئەڵمانی کاری کردوە،پاشان بوەتە کارمەند لە فەرمانگەی باج و دەرامەت،دواتر ھەوڵی دا لەبواری نوژداری و پەرستاری کاربکات.
کاتێک گەورە بوو بڕیاری دا ناوێکی گەورانە بۆ خۆی ھەڵبژێڕێت،چونکە ناوی بنچینەی خۆی بەواتای کچی بەرھەتاو یان "ساماڵ" دەھات،ئەم ناوەشی لەلایەن بۆب گوکیانێ لێنڕاوە،کە خاوەنی ئیمتیازی ئەوگۆڤاڕە بوو وێنەی یەکەمی لیونێ ی بڵاوکردەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.