From Wikipedia, the free encyclopedia
سەنحاریب (بە نزیکی لەدایکبووی ٧٤٥ پێش زایین - مردووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٦٨١ پێش زایین) پاشایەکی ئیمپراتۆری نوێی ئاشوورییەکان بوو، ئەو لە دوای مردنی باوکی (سەرگۆنی دووەم) بووە پاشا. ماوەی پاشایەتی سەنحاریب لە ٧٠٥ پێش زایین تاوەکوو ساڵی مردنی لە ٦٨١ پێش زایین بوو. سەنحاریب بە یەکێک لە پاشا ھەرە ناسراوەکانی ئاشوورییەکان دێتە ناسین.[3] ئەمەش بەتایبەتیش بەھۆی ڕۆڵەکانی ئەو لە کتێبی پیرۆزی عیبری کە تێیدا باس لە ڕووخانی شاری بابل و گەشەکردنی دەسەڵاتیی سنووریی ئاشوورییەکان و دامەزراندنی پایتەختی نوێی مەزنەکەیان لە نەینەوا.
سەنحاریب | |
---|---|
| |
پاشای ئیمپراتۆری نوێی ئاشووری | |
فەرمانڕەوایی | ٧٠٥–٦٨١ پێش زایین |
پێشوو | سەرگۆنی دووەم |
جێگر | ئاسرحەدون |
ھاوسەر | Tashmetu-sharrat Naqi'a |
منداڵ(ەکان) Among others | Ashur-nadin-shumi Arda-Mulissu ئاسرحەدون |
Akkadian | Sîn-ahhī-erība Sîn-aḥḥē-erība |
خانەدان | Sargonid dynasty |
باوک | سەرگۆنی دووەم |
دایک | Ra'īmâ |
لەدایکبوون | نز. 745 پێش زایین [1] کالێ[2] (?) |
مردن | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٦٨١ پێش زایین (تەمەن نز. ٦٤) نەینەوا |
ھەرچەندە کە سەنحاریب بە یەکێک لە بە دەسەڵاتترین و بەھێزترین پاشاکانی ئاشووری دادەنرێت، بەڵام تووشی دژوارییەکی زۆر بوو لە کۆنتڕۆڵکردنی شارستانیەتی بابل کە لە بەشی باشووری دەسەڵاتەکانی ئەو پێکھێنرا بوو. بەشی زۆری کێشەکانی سەنحاریب بەھۆی سەرۆکی ھۆزی کلدانییەکان، مەردۆخی ئەپلا ئیدینای دووەم بوو، ناوبراو سەرۆکی ئاشوورییەکان بوو پێش ئەوەی باوکی سەنحاریب بیبەزێنێت و ببێتە پاشای بابل. لە ساڵی ٧٠٥ بەر لە زایین، ڕێک ئەوکاتەی کە تازە سەنحاریب دەسەڵاتی گرتە دەست ئەوا مەردۆخ لەگەڵ شارستانیەتی ئیلام یەکیگرت و دەسەڵاتی بابلی وەرگرتەوە. دواتر، سەنحاریب لە ساڵی ٧٠٠ پێش زایین، دەسەڵاتەکانی لە بابل بەدەستھێنایەوە. سەرباری ئەوانەش مەردۆخ بەردەوام بوو لە دروستکردنی کێشە، دەشێت یەکێک بێت لە ھۆکارەکان بۆ یاخیبوونی ئاشوورییەکانی شام کە دواتر لە ساڵی ٧٠١ جەنگێکی گەورەی لێ بوویەوە. لە دەرەنجامدا جارێکی دیکە بابل لە دەستی دەرھات، ھەروەھا ئاشوور کوڕە گەورەی سەنحاریب کوژرا، کە ئەو وەک پاشای جێنشین دیاریکرا بوو. دواتر، سەنحاریب ھەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ ھەردوو ناوچەی ئیلام و بابل. ئیلامی گرت، دواتریش لە ساڵی ٦٨٩ی بەر لە زایین شاری بابلی ڕووخاند.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.