![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/95/Salman_Khan_in_2023_%25281%2529_%2528cropped%2529.jpg/640px-Salman_Khan_in_2023_%25281%2529_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
سەلمان خان
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەلمان خان ناوی تەواوی عەبدولڕەشید سەلیم سەلمان خان (بە ئینگلیزی: Salman Khan) ئەکتەرێکی سەرکەوتووی سینەمای ھیندییە (بۆڵیوود)، کوڕی نوسەری گەورەی فیلم (سەلیم خان) ە، لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ لە ناوچەی ئیندۆر لە شاری مادیا پرەدیش لە ھیندستان لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لەدایکبووە و دایکی بەڕەشەڵەک ھیندۆسە. دووبرای بەناوی (ئارباز خان و سوھەیل خان) دوو خوشکی بە ناوی (ئەلڤیراو ئاربیتا) ھەیە، کە ئاربیتا کچی ھەڵگیراوەیە و خێزانی خان بەخێویان کردووە. سەرەتای دەستبەکاربوونی بۆ ساڵی ١٩٨٨ دەگەڕێتەوە کە بەڕۆڵی (فیکی بھاندرای) لە فیلمی (Biwi Ho To Aisi) بەشداری کردووە. سەلمان خان لە گۆڤاری بەناوبانگی (People) لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕیزبەندی حەوتەمی سەرنجراکێشترین ئەکتەرەکانی جیھاندا بووە، چوارەم ئەکتەری ھیندنییە کە لە مۆزەخانەی خاتوو توسو لە لەندەن بە مۆم پەیکەری بۆ دروستکراوە.
سەلمان خان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | (١٩٦٥-١٢-٢٧) ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨ ساڵ) مادیا پرەدیش ھیندستان |
نیشتەجێی | ![]() |
نەتەوە | ھیند |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٨٨-ئێستا |
کار | سەلو، سوڵتان، تایگەر |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | نییە |
تائێستا چەند جارێک کەوتۆتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵ ھونەرمەندان (ئایشواریا رای باچان و کاترینا کێف) کە زۆرترین ماوە لەگەڵ کاترینا کەیفدا بووەو بەڵام پەیوەندییەکەیان تا ساڵی ٢٠١٠ بەردەوام بووە و تا ئێستا ژنی نەھێناوەو کەسیش لەو نھێنییەی تێناگات. سەلمان خان لە چەندین فیلم و بەرنامەدا بەشداری کردووەو نازناوی خۆی لە جیھاندا مسۆگەر کردووە.
- بە ھۆی تۆمەتی کوشتی کەسێک لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢ دا، چەند جارێک دادگایی کراوەو ڕوداوەکەی بەسەردا ساخبۆتەوە، بەڵام ئەو پێداگیری دەکات کە ئەو ڕۆژەی کەسەکە کوژراوە ئەم شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نەبووە.