سەرکێشییەکانی سەندیباد (بە ژاپۆنی: アラビアンナイト シンドバットの冒険، Arabian naito shindobatto no bôken) زنجیرەیەک وێنەی جوڵاوی ژاپۆنییە. لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی نیپۆن ئەنیمەیشنە لە دەرھێنانی فومیۆ کورۆکاوە (Fumio Kurokawa)یە لە ١ی تشرینی یەکەم ١٩٧٦ یەکەم زنجیرەی نمایش کرا کە لە ٥٢ زنجیرە پێک ھاتووە، سەرکێشییەکانی سەندیباد لە بنەڕەتدا لەنێو چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەو ھەڵقوڵاوە، و تێدا سەندیباد دەریاوانێکی عەرەبە لە شاری بەغدا ئاواتی گەشت کردنە بەدەریادا و ھەندێک جاریش بە ھاوەڵی وشترەکەی بە بیاباندا ڕێ دەکات.[1]

زانیاریی خێرا アラビアンナイト シンドバットの冒険 ((Arabian Naito: Shindobatto no Bōken)), چەشن ...
سەرکێشییەکانی سەندیباد
سەندیباد لە کاتی بەکارھێنانی بەرماڵی فڕیوو
アラビアンナイト シンドバットの冒険
((Arabian Naito: Shindobatto no Bōken))
چەشنسەرکێشی، مێژووی
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا
دایخە

چیرۆک

سەندیباد پاڵەوانی زنجیرەکەیە کوری بازرگانێکی بەناوبانگی بەغدایە بەناوی ھەیسەم، ھاوڕێیەکی ھەیە بەناوی حەسەن کە کوڕە ھەژارێکە گۆزەی ئاو دەفرۆشێت لە بەغدا، سەندیباد لەگەڵ حەسەنی ھاوڕێی سەردەخەنە سەر کۆشکی پاشای بەغدا، کە پاڵەوانێتی سێڕکی تێدا نمایش دەکرا بەجۆرێک لەسەرانسەری جیھانەوە ھاتبوون، دەبێتە جێگای سەرسووڕمانی سەندیباد ھەربۆیە بڕیار دەدات لەگەڵ مامە گەڕیدەکەی گەشتێک بەجیھان بکات و سەمەرەی زیاتر ببینێت، مامە گەڕیدەکەی باڵندەیەکی ھەیە کەدەتوانێت بدوێت وەکو مرۆڤ، پاشان دەبێت بە ھاوڕێی سەندیباد بەدرێژایی سەرکێشییەکانی ئەم باڵندەیە ناوی یاسەمینە بوو[2].

لەماڵەوە ڕادەکات و لەگەڵ مامەکەی گەشتێکی دەریایی ئەنجام دەدەن، بەڵام لەیەکتر دادەبڕێن بەھۆی نەھەنگی مەزن کەوەک دوورگەیەک دەرکەوتبوو، بەم جۆرە سەندیباد لەگەڵ یاسەمینە درێژەبەگەشتەکەیان دەدەن، کەتوشی چەندین بەرھەڵست و باری مەترسیداری نەخوازراو دەبن وەک باڵندەی ھۆمما و دێوی زەبەلاحی سەوز کە مرۆڤ دەخوات.

لەدرێژەی گەشتەکەی دا دوو ھاوڕێی تر پەیدا دەکات یەکیان گەنجێکی خوێن گەرم بەناوی عەلی بابا کە خەنجەرێک و پەتێکی ھەیە ئەندامە لەدەستەیەکی ڕێگر و چەتە دوای ناسینی سەندیباد بڕیاڕ دەدات وازیان لێ بێنێت و لەگەڵی دا گەشت بکات لە زنجیرەی ١٩ھەمین (عەلی بابا و دزەکان) تا کۆتایی، ھاوڕێی دووەمیشی پیرە پیاوێکی ڕیش سپی لە خواترسە بەناوی مام عەلائەددین ئارەزوو دەکات لەگەڵ سەندیباد و عەلی بابا گەشت بکات لە زنجیرەی ٢٣ھەمین (دێوی ڕووبار) تا کۆتایی، بەم جۆرە ھەرسێکیان لەگەڵ یاسەمینە بەیەکەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکان دەبنەوە، بەڵام بەزیرەکی سەندیباد وبیرمەندی مام عەلائەددین و ئازایی عەلی بابا بەسەر ھەموو مەترسی و بەرھەڵستییەکاندا زاڵ دەبن، وەک پێشەوای جنۆکەی شین (ژنە سێبەر چێڵەکە).

دوای مردنی پێشەوای جنۆکەی شین (ژنە سێبەر چێڵەکە) جادووی سەر دایک و باوکی یاسەمین نامینێن و دەگەڕێنەوە سەر شێوەی ئاسایی خۆیان، کە لە بنەڕەتدا شا و شاژنی شانشینێکن و یاسەمینەش دەبێتەوە شازادەیان.و ژیانی ھەموو ئەوکەسانە ڕزگار دەکات کە جادوویان لێکرابوو گۆڕدرابوون بۆ بەرد، دوای ھەموو ئەو سەرکەوتنانە سەندیباد و عەلی بابا و مام عەلائەددین بڕیار دەدەن درێژە بەگەشتە سەرکێشییەکانیان بدەن.

کەسایەتییەکان

سەندیباد

پاڵەوانی زنجیرەکەیە، کە مێرمنداڵێکی دەریاوانی سەرکێشە لە بەغدا، چیرۆکەکانی مامی سەرنجی ڕادەکێشن و ھانی دەدەن بۆ بینینی جیھان لەکەڵ ئەو باڵندەوتەبێژەی بەدیاری لەمامی وەری گرتوە، ھاوڕێ لەگەڵ عەڵی بابا و مام عەڵائەددین.

عەلی بابا

لەبنەڕەتدا چیرۆکێکی جیاوازی ھەیە بەناوی (عەلی بابا و چل دزەکە) بەڵام لکێندرایە بەچیرۆکەکەی سەندیباد بەھەندێک گوڕانکاری، کە تێیدا عەلی بابا یەکێکە لەدزەکان پاشان لێیان ھەڵدەگەڕێتەوە و دێتە پاڵ سەندیباد، عەلی بابا گەنجێکی سەرکێش و سەرە ڕۆیە و بەجوانی دەتوانێ پەت بەکاربێنێ.

مام عەڵائەددین

ھاوڕێی سەندیباد و عەلی بابا یە، لە بنەڕەتدا ئەویش چیرۆکێکی تایبەتی ھەیە بەناوی (عەڵائەددین و قۆری جادویی) بەڵام لکێندرایە بەچیرۆکەکەی سەندیباد بەھەندێک گوڕانکاری، مام عەڵائەددین وەک کەسێکی لەخواترس و پەیوەست بە ئایین نیشان دراوە.

یاسەمین

ئەو باڵندەیەیە کە دەتوانێت وەکو مرۆڤ بدوێت. لە بنەڕەتدا شازادەیە بەڵام جادووگەرەکان گۆڕیویانە بۆ باڵندە و دایک و باوکیشیان گۆڕیوە بۆ دوو بازی سپی، یاسەمینە بەدرێژایی گەشتەکانی لەگەڵی دایە ھەرچەندە لەگەڵ یەک ناکۆکن و بەردەوام دەمەقاڵیتیان٫ شێوەی یاسەمینە لەباڵندەی (مینا) وەرگیراوە کە تۆزێک توانای ئاخاوتنی ھەیە.

جێبەجێکارانی زنجیرەکە

بەرھەمھێنەر

  • Kôichi Motohashi

دەرھێنەر

ڕێکخستنی کەسایەتییەکان

  • Seki Shûichi

دەرھێنەری وێنەیی

  • Momose Yoshiyuki
  • Tsuji Shin'ichi
  • Fukuta Kiyomu

چیرۆک

  • Doya Keinosuke
  • Andô Masanobu
  • Sakata Yû
  • Ishikuro Noboru
  • Okazaki Kunihiko
  • Annô Masami
  • Maeda Tatsuo
  • Tanaka Minoru
  • sawada Reiko
  • date Katsumi
  • Tsuji Ichirô

نووسینەوە

  • Takahashi Fumi
  • Odaki Mitsuo
  • Kaneko Yutaka
  • Kamijô Itsuo
  • Satô Michio
  • Yukimuro Shun'ichi
  • Andô Toyohiro
  • Nakanishi Ryûzô

کارە دەنگییەکان

زانیاریی زیاتر کەسایەتییەکە, دۆبڵێری ژاپۆنی ...
کەسایەتییەکەدۆبڵێری ژاپۆنیدۆبڵێری کوردی
سەندیبادنۆریکۆ ئەوھاراچنار ئەزیز
عەلی بابائەکیرا کامیا[kurdish-alpha 1]عەلی سەعید
یاسەمینفۆیۆمی شیرایشیزەھرا خەیری
دایخە

دەنگە کوردییەکان

  • چنار ئەزیز - سەندیباد
  • زەھرا خەیری - یاسەمینە
  • فەرید سەدیق - چیرۆک خوان لە زنجیرەی یەکەم تاوەکو زنجیرەی کۆتایی
  • بێوارعەلی - پۆڵپا (سەرکردەی دزەکان)
  • مەڕوان سیپۆ - جامباز (زنجیرەی ٧)
  • نیگار کامل - شازادە، حەسەن، مەیسا
  • ھەرمان محەممەد - عەڵائەددین، پاشای بەغدا
  • زەھرا خەیری سەرپەرشتی کار و دەرھێنەری دەنگی.
  • ھەرمان محەممەد تۆمارکەر.

ناونیشانی زنجیرەکان

ژمارەی سەرجەم زنجیرەکان ٥٢ زنجیرەن کە ھەریەکەیان ناونیشانێکی تایبەتی خۆی ھەیە.

زانیاریی زیاتر ژمارەی زنجیرە, ناونیشانی زنجیرە ...
ژمارەی زنجیرە ناونیشانی زنجیرە ڕێکەوتی نمایشی بە ژاپۆنی
دایخە
زانیاریی زیاتر ٠١, پێش ماڵاوایی 船出! ...
٠١ پێش ماڵاوایی 船出! ٠١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە

لەبەغدای کۆن لەکەنار ڕووبار دیجلە چیرۆکەکەی سەندیباد دەست پێدەکات بەسەردانی کردنی ئاھەنگەکەی کۆشکی پاشالەگەڵ حەسەنی ھاوڕێی بۆسەیرکردنی سێرک و کارە پاڵەوانییەکان کە لەسەرانسەری جیھانەوە ھاتبوون، لێرەوە سەندیباد بڕیاری دەست پێکردنی گەشتەکانی دەردەکات لەگەڵ مامە گەڕیدەکەی و باڵندە گوفتارەکەی.

زانیاریی زیاتر ٠٢, دورگە جولاوەکە もっくり島だぞ ...
٠٢ دورگە جولاوەکە もっくり島だぞ ٠٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە

لەگەڵ مامەکەی گەشتی کرد بۆ دەریا بەمەبەستی بینینی دورگەیەک کە ماوە ماوە بەدیار دەکەوێت و ماوەماوەش ون دەبێت، سەندباد دەچێتەسەر دورگەکەو ئاگرێک دەکاتەوەو پشوێک وەردەگرێت، بەلام لەناکاو دوورگەکە دەجولێت و تەوژمێکی ئاو بەتوندی فڕێ دەدات، پاشان بۆی دەردەکەوێت کەوا ئەمە دورگە نییە بەڵکو لەسەر پشتی نەھەنگێکی گەورەیەو ھەستی بەگەرمایی ئاگرەکە کردوە، بۆیە ھەوڵ دەدات بۆ ژێردەریاکەبڕوات، بۆیە ھەمویان ڕادەکەن بۆناوکەشتییەکە بەڵام سەندباد ناتوانێت بگاتە کەشتییەکەو لە ئاوی دەریاکە نقوم دەبێت بەڵام دواتر بەھۆی پارچە تەختەیەکەوە خۆی ڕزگار دەکات و دەگاتە دورگەیەک.

زانیاریی زیاتر ٠٣, باڵندەی ھۆمما 巨鳥ロック ...
٠٣ باڵندەی ھۆمما 巨鳥ロック ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە

دوای یەکەم سەرکێشی دەریایی و دۆزینەوەی خۆی لەسەر دورگەیەکی نادیار بەتەنھا لەگەڵ یاسەمینە، باڵندەی ھۆممای مەزن دەدۆزێتەوە کە ھەوڵ دەدات لە ڕێگای ئەو باڵندەوە لە دورگە چۆڵەکە خۆی ڕزگاربکات، بەڵام باڵندەکە دوای بردنە دەرەوەی لە دوورگەکە فڕێی دەداتە کەندەڵانێک کە پڕە لە ماری گەورەو ئەڵماسی مەزن.

زانیاریی زیاتر ٠٤, پیرێکی سەیر 怪しい老人 ...
٠٤ پیرێکی سەیر 怪しい老人 ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە

دوای ئەوەی لەکەندەڵانەکە خۆی ڕزگاردەکات کەشتییەکی بازرگانان دەیگەڕێنێتەوە بەغداد، بەڵام لە ڕێگا دوچاری ھێرشی باڵندەی ھۆممای دەبنەوەو کەشتییەکەیان تێک دەشکێنێت و سەندیباد جارێکی تر خۆی لە دورگەیەکی تر دەبینێتەوە، کە لەوێ چاوی بەپیاوێکی پیردەکەوێت وپیاوە پیرەکە داوای یارمەتی لێ دەکات بیگەیەنێتە شوێنێک چونکە بەھۆی پیرییەوە قاچەکانی کارناکەن سەندیباد داوایەکەی وەردەگرێت و لە کۆڵی دەکات، بەڵام کاتێک لەکۆڵی دەکات ئامادەنییە لە پشتی دابەزێت

زانیاریی زیاتر ٠٥, ڕووباری گەوھەرەکان サランジブの王様 ...
٠٥ ڕووباری گەوھەرەکان サランジブの王様 ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە

دوای ڕزگاربونی لەدەست پیڕە توندڕەوەکە چاوی بە کەشتییەکی تری بازرگانان دەکەوێت تا بیگەڕێننەوە بۆ بەغدا، بەڵام بەھۆی ژۆ‌انی ئاراستەی کەشتییەکەیان دەکەونە دورگەیەکی تر و چاویان بە ڕووبارێک دەکەوێت کە پڕە لە گەوھەر و بەردی بەنرخ لەکاتی کۆکردنەوەی بەردەبەنرخەکان دووچاری مەرگ دەبنەوە کە ھەمویان لاواز دەبن بەرامبەر بە مەرگ تەنھا سەندیباد نەبێت ئامادەنابێت خۆی بەدەست مەرگەوە بدات.

زانیاریی زیاتر ٠٦, کێوی قۆچەکان 象牙の山 ...
٠٦ کێوی قۆچەکان 象牙の山 ٠٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥
دایخە

لەکۆتایی دەگەڕێتەوە بەغدا، بەڵام دەبینێت دایک و باوکی ماڵەکەیان فرۆشتوە و کەشتییەکیان کڕیوە تا بەھۆیەوە بەدوای سەندیباد دا بگەڕێن، بەڵام کەشتییەکەیان نقوم بوەو شوێنەواریان دیارنەماوە، سەندیباد زۆر دڵ تەنگ دەبێت و بڕیار دەدات بە ھەموو ئەو گەوھەرانەی کە لەگەشتەکەی دەستی کەوتوون کەشتییەک بکڕێت و کاری بازرگانی بکات، بەڵام کەشتییەکەی دەکەوێتە بەر ھێرشی چەتەکانی دەریا دەکەوێت و چەتەکان ناچاری دەکەن کە قۆچی فیلیان بۆ کۆ بکاتەوە سەندیباد دەتوانێت شاخێک لە قۆچی فیل بدۆزێتەوە.

زانیاریی زیاتر ٠٧, خوانێکی گەورە ごちそうぜめ…!? ...
٠٧ خوانێکی گەورە ごちそうぜめ…!? ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥
دایخە

لەڕێگای گەڕانەوەی بۆ بەغدا لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان کەشتییەکەیان بەر ڕەشەبای دەریا دەکەوێت و نقوم دەبن، کاتێک بەھۆش خۆیان دێنەوە دەبینن لەنێو قەفەزێکی گەورەدا زیندانی کراون، لەم زیندانەدا ھەموو ڕۆژێک خواردنی بەتام و چێشتی زۆریان دەرخوارد دەکرێت لەبەر خۆشی خواردنەکان بازرگانەکان ئاگایان لەخۆ نامینێت و تەنھا کاریان دەبێتە خواردن و خەو تەنھا سەندیباد نەبێت، دواتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەم کۆمەڵە کەسانە بۆیە خواردنیان پێ دەدەن تا قەڵەو ببن و دەرخواردی باڵندەی سیسارکە کەچەڵیان بدەن.

زانیاریی زیاتر ٠٨, گەشتێک لەپێناو زێڕ 木の実の宝石 ...
٠٨ گەشتێک لەپێناو زێڕ 木の実の宝石 ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥
دایخە

سەندیباد دەست دەکات بە بازرگانیکردنی بەھارات بەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان دەکەوێت بۆ دورگەیەک بەناوی دورگەی درندەی مەزن، سەندیباد بۆیە بەگەڵ ئەو کۆمەڵە بازرگانە کەوتوە چونکە بازرگانەکان زانیبویان سەندیباد شوێنی بەھارات پێ دەزانێت و پێیان گوتبوو بۆ دایکمانە کە نەخۆشەو پێویستی بە بەھاراتە، بەھۆی بەرزی بەھای بەھارات ناویان لەم زنجیرە ناوە گەشتێک لەپێناو زێڕ.

زانیاریی زیاتر ٠٩, نھێنی ئاسکەکە 砂漠の魔人 ...
٠٩ نھێنی ئاسکەکە 砂漠の魔人 ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥
دایخە

سەندیباد بۆیەکەم جار بەمەبەستی بازرگانی بەبیابان گەشت دەکات بەڵام کاروانەکەیان بەر گەردەلولی بیابان دەکەوێت و ون دەبن، بەتەنھا توشی دێوی بیابان دەبێت کە لەداخی کوشتنی کورەکەی سێ دوکەڵ لەشانی دا ھەیە، دەڵێتە سەندیباد یان دەتکوژم یانیش کارێکی وابکە ئەم سێ دووکەڵە لەشانم بڕۆن، تاسبەی ئێوارە دەرفەتی پێ دەدات، بۆبەیانییەکەی چاوی بە پیرێک دەکەوێت کە ئاسکێکی ھەیە چیرۆکی ئەم ئاسکە دەبێتە یارمەتی بۆ کوژاندنەوە دوکەڵێک.

زانیاریی زیاتر ١٠, پیرێک و دوو سەگ オアシスの老人 ...
١٠ پیرێک و دوو سەگ オアシスの老人 ٠٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە

سەندیباد بەدوای کەسێک دادەگەڕێت تا چیرۆکێکی بۆ بخوێنێتەوە و توڕەیی دێوی بیابان کەم بکاتەوەو ئاگری دووەمیش دابمرکێتەوە، چاوی بە پیرێکی تر دەکەوێت کە دوو سەگی لەلایە چیرۆکی ئەم دوو سەگەش دەبێتە ھۆی ئارام بوونەوەی دێوەکەو کوژاندنەوەی دوکەڵی دووەم بۆ دوکەڵی سێ ھەمیش بە چیرۆکێکی خۆی، خۆی ڕزگاردەکات.

زانیاریی زیاتر ١١, مرواری ڕەش オアシスの老人 ...
١١ مرواری ڕەش オアシスの老人 ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٢, دیاری پەری دەریا 人魚の贈物 ...
١٢ دیاری پەری دەریا 人魚の贈物 ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٣, ئەسپی باڵدار 空飛ぶ木馬 ...
١٣ ئەسپی باڵدار 空飛ぶ木馬 ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٤, کانەکەی ئەشکەوت 大魔王の宝 ...
١٤ کانەکەی ئەشکەوت 大魔王の宝 ٠٧ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٥, کچەکەی پاشا シャレドのお姫さま ...
١٥ کچەکەی پاشا シャレドのお姫さま ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٦, قۆری فرۆشەکە モロッコのランプ売り ...
١٦ قۆری فرۆشەکە モロッコのランプ売り ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٧, زیندانەکەی دەریا ソロモンの封印 ...
١٧ زیندانەکەی دەریا ソロモンの封印 ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٧, شانە سەیرەکە ガイコツの軍団 ...
١٧ شانە سەیرەکە ガイコツの軍団 ٠٤ی شوباتی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٨, شانە سەیرەکە ガイコツの軍団 ...
١٨ شانە سەیرەکە ガイコツの軍団 ٠٤ی شوباتی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ١٩, عەلی بابا و دزەکان 放浪児アリババ ...
١٩ عەلی بابا و دزەکان 放浪児アリババ ١١ی شوباتی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٠, دورگەی ژنان 女ばかりの王国 ...
٢٠ دورگەی ژنان 女ばかりの王国 ١٨ی شوباتی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢١, کوڕەکەی قەقنوس 巨鳥の子ロックル ...
٢١ کوڕەکەی قەقنوس 巨鳥の子ロックル ٢٥ی شوباتی ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٢, گەشتی گوێزی ھیندی 巨鳥の子ロックル ...
٢٢ گەشتی گوێزی ھیندی 巨鳥の子ロックル ٠٣ی ئازاری ١٩٧٥
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٣, درندەی ڕووبار ナイルの河ぼうず ...
٢٣ درندەی ڕووبار ナイルの河ぼうず ١٠ی ئازاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٤, ئەشکەوت نشینان 生きていたマンモス ...
٢٤ ئەشکەوت نشینان 生きていたマンモス ١٧ی ئازاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٥, جەیان کوڕی کەڵەگەتەکە 巨人の息子ジャイアン ...
٢٥ جەیان کوڕی کەڵەگەتەکە 巨人の息子ジャイアン ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٦, نەھەنگی سپی مەزن ئەوەی شاخە سەھۆڵییەکەی گواستەوە 巨人の息子ジャイアン ...
٢٦ نەھەنگی سپی مەزن ئەوەی شاخە سەھۆڵییەکەی گواستەوە 巨人の息子ジャイアン ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٧, دزەکانی بەغدا 氷山を運ぶ大鯨 ...
٢٧ دزەکانی بەغدا 氷山を運ぶ大鯨 ٣١ی ئازاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٨, بیکەرەوە سەم سەم 氷山を運ぶ大鯨 ...
٢٨ بیکەرەوە سەم سەم 氷山を運ぶ大鯨 ١٤ی نیسانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٢٩, بەڕماڵی فڕیو 空飛ぶジュータン ...
٢٩ بەڕماڵی فڕیو 空飛ぶジュータン ٢١ی نیسانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٠, چەتەی کورتەباڵاکان 小人の海賊たち ...
٣٠ چەتەی کورتەباڵاکان 小人の海賊たち ٢٨ی نیسانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣١, جەنگ لەسەرخاکی کورتەباڵاکان 小人島の大戦争 ...
٣١ جەنگ لەسەرخاکی کورتەباڵاکان 小人島の大戦争 ٠٥ی ئایاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٢, نھێنی یاسەمینە シェーラの秘密 ...
٣٢ نھێنی یاسەمینە シェーラの秘密 ١٢ی ئایاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٣, بەستێنەری بەفر 氷の大魔人 ...
٣٣ بەستێنەری بەفر 氷の大魔人 ١٩ی ئایاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٤, باڵندەی دڕندە 人喰い鳥モア ...
٣٤ باڵندەی دڕندە 人喰い鳥モア ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٥, نونو فوفو マンモス少年ポコ ...
٣٥ نونو فوفو マンモス少年ポコ ٠٢ی حوزەیرانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٦, دزەکانی ناو قوچەکی میسر ピラミッドの大泥棒 ...
٣٦ دزەکانی ناو قوچەکی میسر ピラミッドの大泥棒 ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٧, عەلی بابا و شازادەی چاکەکار まぼろしの国 ...
٣٧ عەلی بابا و شازادەی چاکەکار まぼろしの国 ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٨, ئەژدیھاکە 魔法の竜 ...
٣٨ ئەژدیھاکە 魔法の竜 ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٣٩, مێرگەسەرشێتەکە 燃えるオアシス ...
٣٩ مێرگەسەرشێتەکە 燃えるオアシス ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٠, کچێک لەبۆشایی ئاسمانەوە 星の国から来た少女 ...
٤٠ کچێک لەبۆشایی ئاسمانەوە 星の国から来た少女 ٠٧ی تەممووزی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤١, ئەوماسییەی کەشتییەکەی وەڕگەڕاند 船をのむ大怪魚 ...
٤١ ئەوماسییەی کەشتییەکەی وەڕگەڕاند 船をのむ大怪魚 ١٤ی تەممووزی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٢, گەشتێک بۆ نیشتمانی عەڵائەددین アラジンじいさんの国 ...
٤٢ گەشتێک بۆ نیشتمانی عەڵائەددین アラジンじいさんの国 ٢١ی تەممووزی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٣, خێراکە عەلی بابا 走れ!アリババ ...
٤٣ خێراکە عەلی بابا 走れ!アリババ ٢٨ی تەممووزی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٤, کەشتییەک لە بیابان 砂漠の幽霊船 ...
٤٤ کەشتییەک لە بیابان 砂漠の幽霊船 ٠٤ی ئابی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٥, ئەسپی سپی ものいう石像 ...
٤٥ ئەسپی سپی ものいう石像 ١١ی ئابی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٦, عەلی بابا و سەرکێشییەکی سەیر 魔法使いアリババ ...
٤٦ عەلی بابا و سەرکێشییەکی سەیر 魔法使いアリババ ١٨ی ئابی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٧, قوللەی بابل バベルの塔の謎 ...
٤٧ قوللەی بابل バベルの塔の謎 ٢٥ی ئابی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٨, کۆبونەوەیەکی گەورە ٠人の魔法使い ...
٤٨ کۆبونەوەیەکی گەورە ٠人の魔法使い ٠١ی ئەیلوولی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٤٩, شازادە یاسەمینە シェーラ姫の危機 ...
٤٩ شازادە یاسەمینە シェーラ姫の危機 ٠٨ی ئەیلوولی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٥٠, دێوی شین 青い大魔王 ...
٥٠ دێوی شین 青い大魔王 ١٥ی ئەیلوولی ١٩٧٦
دایخە
زانیاریی زیاتر ٥١, جەنگی کۆتایی 青い大魔王 ...
٥١ جەنگی کۆتایی 青い大魔王 ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧٦
دایخە

لەڕێگا گەیشتن بەدێوی شین ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەخت ڕووی دا لەنێوان ھێزی ئاشتی و ھێزی شەڕ کە سەرکێشکاران توانیان سەرکەون بەسەریان دا

زانیاریی زیاتر ٥٢, کۆتایی گەشتەکان 魔法よとけろ ...
٥٢ کۆتایی گەشتەکان 魔法よとけろ ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧٦
دایخە

دوای ھەموو سەرکەوتنەکان و لەناوبردنی ھەموو دوژمنەکانی مرۆڤایەتی سەندیباد لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ماڵ گەڕانەوە و بە خۆشی و ئاشتی ژیان.

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان

    سەرچاوەکان

    بەستەرە دەرەکییەکان

    Wikiwand in your browser!

    Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

    Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

    Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.