سەرمایە (کتێب)
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرمایە (ناونیشانی پەرتوک بە ئاڵمانی:Das Kapital, Kritik der politischen Ökonomie) کتێبێکە بەزمانی ئەڵمانی لە نووسینی فەیلەسوفی ئاڵمانی کارل مارکس.[1][2][3] لەلایەن فرێدریش ئەنگەڵس دەستکاری یان پێداچوونەوەی بۆ کرا ، کە باس لە ڕەوشی کرێکاران دەکات لەسەدەی نۆزدەیەم لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە لێکۆڵینەوەو ڕەخنەگرتنە لەشێوازی ئابوری و سیاسی و تیۆری لەسەر سیستەمی سەرمایەداری.
زانیاریی خێرا نووسەر, سەردێڕی سەرەکی ...
نووسەر | کارل مارکس |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Das Kapital. Kritik der politischen Oekonomie |
وڵات | ئەڵمانیا |
زمان | ئەڵمانی |
بڵاوبوونەوە | ١٨٦٧ (1867) |
بڵاوکەرەوە | Verlag von Otto Meisner |
دایخە
بەرگی یەکەمی پەرتوکی سەرمایە، لەساڵی ١٨٦٧ چاپکرا. مارکس لە ساڵی ١٨٨٣ کۆچی دوایی کرد، هێشتا بەرگی دووەم و سێیەم تەواو نەکرابوو، دواتر هاوڕێیەکەی فرێدریش ئەنگەڵس لەسەر تێبینییەکانی مارکس هەردوو بەرگی تەواوکردن لە چاپیدان. کتێبی سەرمایە ژێدەرکراوترین کتێبە لەبواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان نووسرابێت بەر لە ١٩٥٠.[4]