سەتڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەتڵ یان پەقرەج دەفرێکە سەرەکەی کراوەیە و بنەکەی تەختە، زۆربەیان دەسکێکیان ھەیە، بەزۆری بۆ ھەڵگرتنی شلەکان بەکاردەھێنرێن، لە ھەندێک باردا بۆ ھەڵگرتنی ماددەی ڕەقیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ، وەک لم و بەرد. قەبارەی باوی سەتڵەکان ١٠ لیترە.
زیاتر سەتڵەکان بۆ کاری ناوماڵ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ، بەڵام لە کاری دروستکردنیش کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ، ئەو سەتڵانەی تایبەت بە کاری قورسن و بۆ ھەڵگرتنی ماددەی وەکوو خۆڵ و خەڵووز و کۆنکریت بەکاردەھێنرێن لە ماددەی ستیل یان پلاستیکی بەھێز دروست دەکرێن.
زۆر جاران سەتڵ وەکوو ئامرازێکی یاریکردن سوودی لێ وەردەگیرێ.