سەبیحە گۆکچەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەبیحە گۆکچەن (لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩١٣–مردووی ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١)[2] فڕۆکەوانێکی ژنی تورک بوو، ھەروەھا یەکەم فڕۆکەوانی جەنگی ژن بووە لە جیھان.[3][4] لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بوو بە فڕۆکەوان.[5] سەبیحە ھەتیو بووە و یەکێکە لەو سێزدە منداڵەی کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک، یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا ھەڵگیراونەتەوە. سەبیحە ڕۆڵی ھەبوو لە بۆمبارکردنی دەرسیم لەکاتی ڕەشەکوژیی دەرسیم لەلایەن دەسەڵاتی ئەتاتورکەوە.[6]
زانیاریی خێرا سەبیحە گۆکچەن, لەدایکبوون ...
سەبیحە گۆکچەن | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩١٣-0٣-٢٢) ٢٢ی ئازاری ١٩١٣ |
مەرگ | ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١(٢٠٠١-٠٣-٢٢) (٨٨ ساڵ ژیاوە) |
شوێنی حەوانەوە | ئەنقەرە |
نەتەوە | تورک |
خوێندنگە | ئەکادیمیای ئوسکوندەر |
پیشە | فڕۆکەوام، نووسەر و وتەبێژ |
ناسراوە بە | یەکەم ژنەفڕۆکەوانی جەنگ[1] |
ھاوسەر | کەمال ئسینەر (١٩٤٠–١٩٤٣) |
باوان(ەکان) | مستەفا عیزەت بەی وە خەیرە خانم |
خەڵاتەکان | FAI Gold Air Medal |
دایخە
سەبیحە ناوی تۆمارکراوە لە کتێبی گینس وەک یەکەم ژنە فڕۆکەوانی جەنگ. سەبیحە وەک فڕۆکەوانێکی ژنی لە پۆستەری «٢٠ مەزنترین فڕۆکەوانی مێژوو» ھەڵبژێردرا لەلایەن ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٦.[7] فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سەبیحە گۆکچەن لە ئەستەنبۆڵ بەناوی ئەو کراوە.[8]