From Wikipedia, the free encyclopedia
سێیکۆ کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بۆ بەرھەمھێنانی کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دیوار، لێنز و خشڵی پۆشاک. سێیکۆ سەر بە گرووپی کۆمپانیای سێیکۆیە.
ناوی خۆماڵی | セイコーホールディングス株式会社 |
---|---|
چەشن | گشتی |
پیشەسازی | دروستکردنی کاتژمێر، ئەکسسواراتی پۆشاک، لێنز |
دامەزرا | تۆکیۆ، ژاپۆن ١٨٨١ (incorporated in 1917) |
دامەزرێنەر | کینتارۆ ھاتۆری |
ژمارەی کارمەندان | 13,065 (March 31, 2017, consolidated)[1] |
بەشێکە لە | گروپی سێیکۆ |
وێبگە | http://www.seiko.co.jp/en |
لە ساڵی ١٨٨١ کینتارۆ ھاتۆری دوکانێکی فرۆشتنی خشڵ و کاتژمێری بەناوی ک. ھاتۆری لە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٨٨٩ دەستیکرد بە دروستکردنی کاتژمێر بە ناوی سێیکۆشا Seikosha .
سێیکۆ بە ژاپۆنی مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت و یەکەم کاتژمێری کۆمپانیەکە بە ناوی سێیکۆ لە ساڵی ١٩٢٤ دەرکەوت.
سێیکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەم جار لە مێژوو کاتژمێری کوارتزی بە ناوی ئاسترۆن Astron ناساند، کە نرخی ئەو کاتژمێرە ھیندەی نرخی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی دەبوو. ئێستا سێیکۆ بە یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کاتژمێر دادەنرێت لە جیھاندا.
سێیکۆ لە ئێستادا چەندین جۆر کاتژمێری جیاواز بەرھەم دەھێنێت لەوانە کاتژمێری کوارتز (باتری)، میکانیکی (ئۆتۆماتیک) و سۆلار (تیشک).
بەرھەمەکانی سێیکۆ تاکوو ئێستا لە چەندین بۆنە وەرزشییەکانی جیھان بەکارھێندراون بۆ پێوانەکردنی کات بەووردی وەک لە ئۆلمپیات و جامی جیھانی تۆپی پێ.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.