From Wikipedia, the free encyclopedia
سێگۆشەی سوننە یاخود سێگۆشەی سوننەکان زاراوەیەکە کە مەبەست لێی ناوچەیەکە لە ناوەڕاستی عێراق و باکوور و ڕۆژھەلات و ڕۆژاوای بەغدای پایتەخت، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە عەرەبی سوننەن.[1]
سێگۆشەکە لە چوار پارێزگاری عێراق پێکدێت کە بریتین لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵات، پارێزگای بەغدا لە باشوور، پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوا و پارێزگای سەلاحەدین لە باکوور، ژمارەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ١٠ ملیۆن کەسە.
شارە سەرەکییەکانی ئەم سێگۆشەیە بە پایتەخت بەغدا، و ڕەمادی، تکریت، شایەنی باسە کە سێگۆشەکە شارەکانی بەعقوبە و سامەڕا و فەلووجە دەگرێتەوە. لە دوای ڕووخانی بەغدا لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ و ڕووخانی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، ئەم سێگۆشەیە بووەتە ناوەندێکی سەرەکیی بۆ چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی عێراقی و کۆمەڵە چەکدارەکان دژ بە ھێزەکانی ئەمریکا.
دەستەواژەی «سێگۆشەی سوننە» پێش لەشکرکێشی ساڵی ٢٠٠٣ بوونی ھبووە، بەڵام بەکارھێنانی باو نەبووە، بۆ یەکەمجار لەلایەن توێژەری ئەکادیمی عێراقی عەباس کەلیدارەوە لە ساڵانی حەفتاکان بەکارھێندرا، دواتر لەلایەن پشکنەری چەکەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سکۆت ڕیتەر لە وتارێکدا بەکارھێنرا لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ بۆ ڕۆژنامەی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل نووسیوویەتی، لەوێدا نووسیوویەتی: «بۆ ئەوەی بگەینە بەغدا، دەبێت سێگۆشەی سوننە ببڕین»، ئەم زاراوەیە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا کاتێک سەردێڕێک لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا بڵاوکرایەوە.
شایەنی باسە لە باشووری بەغدا سێگۆشەیەکی تر ھەیە بە ناوی سێگۆشەی مەرگ و زۆرینەی عەرەبی سوننە تێیدا نیشتەجێیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.