![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d7/Wiki-analsex.png/640px-Wiki-analsex.png&w=640&q=50)
سێکسی کۆمی
چونی ئەندام بە کۆم / From Wikipedia, the free encyclopedia
سێکسی کۆم ،کرداری جنسیی کۆم یان پەیوەندیی کۆمی بە گشتی دانان نێرینەی بۆ ناو کۆمی کەسێک یان ڕیخۆڵەی ڕاست، بۆ چێژ و خۆشی سێکسی.[1][2][3] شێوەکانی تری سێکسی کۆم بریتین لە پەنجە نیشانەدان، بەکارھێنانی یاری سێکسی بۆ چوونە ناوەوە، سێکسی زارەکی کە لەسەر ئەنینجۆس ئەنجام دەدرێت، و ھەڵکۆڵین. ھەروەھا پەیوەندی سێکسی زارەکی کە لەسەر ئەم ناوچەیە ڕوودەدات ھەروەھا جۆرێکی ترە لە سێکس. زیاتر ناوی سێکسی کۆم بۆ ئاماژەکردن بە چوونەژوورەوەی نێرینە لە کۆمە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d7/Wiki-analsex.png/640px-Wiki-analsex.png)
لەکاتێکدا سێکسی کۆم بە شێوەیەکی باو پەیوەندی بە ھاوڕەگەزخوازی نێرەوە ھەیە، توێژینەوەکان دەری دەخەن کە ھەموو پیاوە ھاوڕەگەزخوازەکان سێکسی کۆم ناکەن و لە پەیوەندیی جیاڕەگەزەکاندا شتێکی نا ئاسایی نییە.[4][5] ھەروەھا جۆرەکانی سێکسی کۆم دەتوانن بەشێک بن لە کردارەجنسییەکانی ھاوڕەگەزخوازانی ژن (لێزبییەن).[6]