سێبەری باران
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێبەری باران ڕووبەرێکی وشکی سەر بە بەری بای ناوچە شاخاوییەکان(دوور لە با)یە. چیاکان ڕێگری دەکەن لە تێپەڕبوونی تەوژمەکانی بارانبارین، جگە لە تێپەربوونی ھەورێکی وشک.[1]
وەک لە شێوەکەدا دەرکەوتووە، ھەوای گەرم و شێدار بە و بایە زاڵەی بەرەو ترۆپکی چیایەکە دەڕۆن. دەیانەوێت لە چیایەکە ئاوابن بەڵام کاتێک لەسەر چیایەکە دەپەرنەوە ھیچ شێ یان دلۆپەئاوێکیان پێ نەماوە برێکی کەم نەبێت.[2] پاشەڕۆی ئەو ھەورانە کە ھەوای بێ شێ و وشکە دەچنە پشت چیاکە، لە ئەنجامدا ھەرێمێکی وشک دروست دەبێت بە ناوی ناوچەی سێبەری باران