سیکیم
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیکیم ویلایەتێکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. لە باکوور و بباکووری ڕۆژھەڵات ھاوسنوورە لەگەڵ ھەرێمی ئۆتۆنۆمی تیبت لە چین، لە ڕۆژھەڵاتیش ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی بوتان، لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ نیپال، ھەروەھا لە باشوور ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی بەنگالی ڕۆژاوا لە ھیند. سیکیم کەمترین دانیشتووانی و دووەم بچووکترین ویلایەتە لە ھیندستان. ویلایەتەکە بەشێکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی زنجیرە چیاکانی ھیمالایا.[1] شاری گانگتۆک بە پایتەختی سیکیم دادەنرێت. پارکی نیشتمانیی کانگچیندزۆنگا نزیکەی ٣٥٪ ویلایەتەکە پێکدێنێت و پارکەکە لە لیستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆدا ھەیە.[2]
ھیندووئیزم و بوودیزم زۆرترین شوێنکەوتوویان ھەیە لە سیکیم.