From Wikipedia, the free encyclopedia
سیق ڕێگای سەرەکی و بەردەوامی پێترا بووە. بریتیە لە لەتبوونی بەردین بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر و پانی ٣بۆ ١٢ مەتر، بەرزیەکەی دەگاتە ٨٠ مەتر. بەشی زۆری خۆرسک و سرووشتە، بەڵام نەبتیەکان کاری نەخش و ھەڵکۆڵینیان بۆ کردووە، سیق لە گۆڕەپانی خەزنە کۆتایی دێت.
لە دەستپێکی شەقامی سیق گومەز و قەوسی دەروازەکەی شار بەدی دەکرێت، لەگەڵ ڕێڕەو و ئاوەڕۆکانی، کە جگە لە ئاوی باران ئاوی لە دۆڵی موسا و عەیون گواستۆتەوە بۆ شارەکە. ھەروەھا چەند بەنداوێکی لاوەکیشی ھەیە ئەمەش بۆ نەگەڕانەوەی ئاوی پیس بۆ شارەکە دروستیان کردووە، زەوی سیق بە بەردی گلکاری و نەخشدار داڕێژراوە کە بەشێکی زۆری تا ئەمڕۆ ماوەتەوە. لە تەنیشتەکانی سیق پەیکەری خواوەند و دروشمە پیرۆزەکان دانراون. ئەمەش بۆ پاراستنی ئاو بووە لە دەمی شەیتان، چونکە ئەنباتەکان ئاویان لا پیرۆز بووە و چاودێریان کردووە.
لەبەری چەپی سیق چەندین پەیکەر ھەن کە بە «پەیکەرەکانی ساپینۆس» ناسراون، ھۆکاری ناونانیان بەم ناوە بەھۆی ئەوەوە بوە کە بەشێوازی یۆنانی دروستکراون. کە ئاماژەیان پێدراوە ساپینۆس کوڕی ئەسکەندەری مەزن بووە، لە دەرعا ھاتووە و ئەم پەیکەرانەی دروستکردوە بۆ دژایەتی کردنی خواوەندی نەبتیەکان. لە نەخشە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی تر وێنەی پیاوێکە پێشرەوی کاروانێک لە حوشترەکانی دەکا، چونکە نەبتیەکان بە بازرگانی بەناوبانگ بوون ھەر ئەمەش بۆتە ھۆی دەوڵەمەند بوونیان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیق تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.