سی++
From Wikipedia, the free encyclopedia
سی++ (دەخوێندرێتەوە وەک 'سی پڵەس پڵەس'، بە ئینگلیزی ++C) زمانێکی بەرنامەسازی پلە-بەرزە بۆ بەکارێنانی گشتی، کە دروست کراوە لەلایەن زانای کۆمپیوتەری دانیمارکیی بیاڕن ستراوسترەپ. زمانەکە دروست کرا وەکوو زیادکراوێک بۆ زمانەکانی بەرنامەسازیی سی. زمانەکە پەرەپێدانێکی زۆری پێدراوە بەدرێژایی کات؛ و سی++ی مۆدێرن لە ئێستادا تایبەتمەندی تەنخواز و جێنێریک و کارایی ھەیە. ھەروەھا خاوەنی تایبەتمەندی دەستکاریکردنی بیرگەی ئاستی نزمە.
لە ساڵی ١٩٧٩، بیارن ستڕۆستراپ، زانایەکی کۆمپیوتەری دانیمارکی، دەستی کرد بە کارکردن لەسەر "C with classes", یەکەم ڤێرژنی سی++.[1] ئەو شتەی ئەوی ھاندا بۆ دروستکردنی زمانێکی نوێ بریتیبوو لە ئەزموونی سترۆستراپ لە بەرنامەسازیی بۆ وتاری دکتۆراکەی. سترۆستراپ بۆی دەرکەوت کە سیمۆلا تایبەتمەندییەکی ھەبوو کە زۆر بەسوود بوو بۆ پەرەپێدانی نەرمەکاڵای گەورە، بەڵام زمانەکە زۆر خاو بوو بۆ بەکارھێنانی کرداری، لە ھەمان کاتدا BCPL خێرا بوو بەڵام ئاستێکی زۆر نزمی ھەبوو بۆ ئەوەی گونجاو بێت بۆ پەرەپێدانی نەرموکاڵای گەورە. کاتێک سترۆستراپ دەستی کرد بە کارکردن لە تاقیگەکانی AT&T Bell، کێشەی شیکردنەوەی ناوکی UNIX ھەبوو بە گوێرەی کۆمپیوتەری دابەشکراو. سترۆستراپ کە ئەزموونی دکتۆراکەی خۆی بیر ھاتەوە، دەستی کرد بە باشترکردنی زمانی سی بە تایبەتمەندییەکانی ھاوشێوەی سیمۆلا.[2] سترۆستراپ C ھەڵبژارد چونکە بۆ مەبەستی گشتی بەکاردەھات و خێرابوو و گواستراو و بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەھێنرا. جگە لە کاریگەری C و Simula، زمانەکانی تر کاریگەرییان لەسەر ئەم زمانە نوێیە ھەبوو، لەوانە ALGOL 68, Ada, CLU و ML.