From Wikipedia, the free encyclopedia
سکۆت کووپەر (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٠) دەرهێنەر، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە. بەهۆی دەرهێنان و نووسینی فیلمی (Cray Heart) لە نواندنی ئەکتەر جێف بریجز ناوبانگی دەکرد، کە دواتر فیلمەکە سێ خەڵاتی ئۆسکاریش بۆ فیلمەکە بردەوە لەساڵی ٢٠٠٩. پڕۆژەی دووەمی دەرهێنانی سکۆت فیلمی ئاکشنی (Out of the Furnace) بوو لە نواندنی ئەکتەران کریسچن بەیل و ودی هاریلسن بوو، بەڵام لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی داهاتەکەی خۆی بەدەستبێنێتەوە. ساڵی ٢٠١٥ بۆ سکۆت بە ساڵێکی مەزن دادەنرێت بەتایبەتی بەهۆی کارکردن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆنی دێپدا، کە تیایدا هەڵسا بە دەرهێنانی فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش، کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی چەتەی پێشووی شاری بۆستن دەکات بەناوی وایتی بەلگەر.
کووپەر لە ناوچەی ئابینگدنی ڤێرجینیا لەدایک بووە.[1] ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئامادەیی ئابینگدن دەرچووە، و دواتر لە شاری نیویۆرک چووەتە پەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ.[2]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سکۆت کووپەر (دەرھێنەر) تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.