![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5a/Supercell-logo.svg/langckb-640px-Supercell-logo.svg.png&w=640&q=50)
سوپەرسێڵ
کۆمپانیایەکی تایبەت بە یاری موبایلە / From Wikipedia, the free encyclopedia
سوپەڕسێڵ (بە ئینگلیزی: Supercell) کۆمپانیایەکی گەشەپێدەری کایەی مۆبایلە، کە لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٠دا لە ھێلسینکیی پایتەختی فینلاند دامەزراوە. یەکەم دەرکەوتنی لە کایەیەکی نێو وێبگە بوو بە ناوی gunshine.net، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، دواتر سوپەڕسێڵ دەستی کرد بە گەشەپێدانی کایە بۆ مۆبایل.لەو کاتەوە تا ئێستا کۆمپانیاکە پێنج کایەی بڵاوکردووەتەوە بۆ مۆبایل ئەوانیش: ھەی دەی، کڵاش ئۆف کڵانس، بووم بیچ، کڵاش ڕۆیاڵ و بڕاوڵ ستارس. ھەموو کایەکان بەخۆڕایی بەردەستن ھەروەھا سەرکەوتووبوونە. لە ساڵی ٢٠١٣دا داھاتی یەکەم دوو کایە بریتی بووە لە ٢٫٤ میلیۆن $ لە ڕۆژێک.
زانیاریی خێرا چەشن, پیشەسازی ...
![]() | |
چەشن | تایبەتی |
---|---|
پیشەسازی | کایەی مۆبایل |
بارەگا | ھێلسینکی، فینلاند |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ئیلکا پانێن |
بەرھەمەکان | کلاش ئۆف کلانس ھەی دەی بووم بیچ |
ژمارەی کارمەندان | ٢١٣ (٢٠١٦) |
وێبگە | سوپەڕسێڵ |
دایخە
سوپەڕسێڵ ئۆفیسی تایبەتی ھەیە لە شارەکانی تۆکیۆ، پێکەن، سان فرانسیسکۆ، و سیئۆل.