سوپای مردووەکان (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوپای مردووەکان (بە ئینگلیزی: Army of the Dead) فیلمێکی دزی زۆمبی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢١ کە لەلایەن زاک سنایدەرەوە دەرھێنراوە لە سیناریۆیەکەوە کە لەگەڵ شای ھاتن و جۆبی ھارۆڵد بە ھاوبەشی نووسیویەتی، لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە ئەویش بەشداربووە تێیدا. لە فیلمەکەدا ڕۆڵەکان بریتیین لە: باتێستا، ئیلا پورنێل، ئۆماری ھاردویک، ئانا دێ لا ڕێگوێرا، تیۆ ڕۆسی، ماتیاس شوایگۆفەر، نۆرا ئارنێزیدەر، ھیرۆیوکی سانادا، تیگ نۆتارۆ، ڕائول کاستیلۆ، ھوما قوڕەیشی و گارێت دیلاھانت. فیلمەکە بەدوای کۆمەڵێک کەسی بەکرێگیراو دەکەوێت کە دەیانەوێت پلانی دزیکردن لە کازینۆیەک دابنێن.
سوپای مردووەکان | |
---|---|
![]() پۆستەری فەرمیی بڵاوکردنەوە | |
دەرھێنەر | زاک سنایدەر |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک | زاک سنایدەر |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | تۆم ھۆلکنبۆرگ |
وێنەگری سینەمایی | زاک سنایدەر |
مۆنتاژ | دۆدی دۆرن |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | دێ ستۆن کواری |
بڵاوکردنەوە | نێتفلیکس |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٤٨ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٧٠-٩٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١ ملیۆن دۆلار |
سنایدەر بیرۆکەی فیلمی سوپای مردووەکان وەک جێنشینێکی پاشکۆیی بۆ یەکەم فیلمی دەرکەوتنی مردووەکان لە ساڵی ٢٠٠٤دا ھێنایە ئاراوە. لە بنەڕەتدا لە کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرزەوە پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕاگەیەندرا و ماتیس ڤان ھاینینگن جونیۆر ھاوپێچی دەرھێنان بوو؛ بەڵام فیلمەکە چەند ساڵێک لە ساتی گەشەپێدان بەسەر برد پێش ئەوەی نێتفلیکس مافی دابەشکردنی لە ساڵی ٢٠١٩ بەدەستبھێنێت. بە بوودجەی بەرھەمھێنانی ٧٠–٩٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. سنایدەر وەک سینەماکارێک کاری کردووە، وێنەگرتنی سەرەکی لە ئەلبوکێرک، نیو مەکسیکۆ و ئەتڵەنتیک سیتی، نیوجرسی ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩. فیلمی سوپای مردووەکان لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە سینەما ھەڵبژێردراوەکانی ئەمریکا نمایشکرا، لە ٢١ی ئایاریشدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە نێتفلیکس نمایشکرا. داھاتی یەک ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا.[1][2][3]