سوونگ چینگ لینگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوونگ چینگ لینگ (بە زمانی چینی: 宋庆龄؛ لە دایکبووی ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣ - مردووی ٢٩ی ئایاری ١٩٨١) کەسایەتی سیاسیی چینی بوو، ئەو سێیەمین ژنی سون یات سێن بوو، یەکێک لە ڕابەرانی شۆڕشی ١٩١١، کە لە ئەنجامدا کۆماری چین (١٩١٢-١٩٤٩) دامەزرا. ئەو هەندێکجار بە خاتوونی سون یات سێن بانگ دەکرا. ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی خێزانی سوون، کە لەو ماوەیە و لەدوای ١٩٤٩ ڕۆڵیان هەبوو لە کایەی سیاسەتی چین.[1]
سوونگ چینگ لینگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣ شانگھای، چین |
مردن | ٢٩ی ئایاری ١٩٨١(١٩٨١-٠٥-٢٩) (٨٨ ساڵ ژیاوە) پەکین، چین |
شوێنی ناشتن | grave of Soong Ching-ling |
باوک | Charlie Soong |
دایک | Ni Kwei-tseng |
خوشک و برا | Soong Ai-ling، Soong May-ling، T. V. Soong، Soong Tse-an، T. L. Soong |
ھاوسەر | سون یات سێن |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | مافی مەدەنی و سیاسی، سیاسەت |
پەروەردە | McTyeire School، Wesleyan College |
دانیشتووی | چین |
ئەندامی حیزبی | حیزبی کۆمۆنیستی چین، Kuomintang، Revolutionary Committee of the Chinese Kuomintang |
خەڵاتەکان | Premio chupapito |
لە دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٩، کۆماری گەلی چین بەڕێبەرایەتی ماو تسی تۆنگ دامەزرا، ئەوا سوونگ چینگ لینگ چەند پۆستێکی گەورەی پێدرا، لە نێویاندا جێگری سەرۆکی چین لە ماوەی ساڵەکانی (١٩٤٩–١٩٥٤; ١٩٥٩–١٩٧٥)، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی چین لە ماوەی ساڵانی (١٩٥٤–١٩٥٩; ١٩٧٥–١٩٨١)؛ هەروەها لە پەنجاکان گەشتی دەکرد بۆ دەرەوەی وڵات و وەک نوێنەری وڵات لەچەندین کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی بەشداربوو. لە ماوەی شۆڕشی چاندیی چین، بەدیاریکراویش کوژرانی سەرۆک لیو چاوچی، ئەوا وێڕای ئەوەی کە سوونگ چینگ لینگ پرسیار و ڕەخنەی لەسەر بوو، بەڵام وەک جێگری سەرۆک بەشێوەی دیفاکتۆ بوو بە سەرۆکی وڵاتی چین ئەمەش تاکوو ساڵی ١٩٧٢ لەو پۆستەیە مایەوە.[2] لەو کاتەش لە تەگەرەکانی شۆڕش ڕزگاریی بوو، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٧٦ەوە کەمتر بەرچاو دەکەوت. ئەو لەماوەی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٨، بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری گەلی چین. لە کۆتایی تەمەنی لە ئایاری ١٩٨١، ئەوا ناونیشانێکی تایبەتی پێدرا وەک سەرۆکی شانازی کۆماری گەلی چین.[3]