From Wikipedia, the free encyclopedia
سوزان ھێوارد (٣٠ی حوزەیرانی ١٩١٧–١٤ی ئازاری ١٩٧٥) خانمەکتەر و نمایشکارێکی جلوبەرگی ئەمریکی بوو. ئەو زیاتر بە ڕۆڵگێڕان لەو فیلمانە ناوی دەرکردبوو، کە لە چیڕۆکی ڕاستەقینە وەرگیرابوون. سوزان یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.
سوزان ھێوارد | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Susan Hayward | |
لەدایکبوون | ٣٠ی حوزەیرانی ١٩١٧ بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٤ی ئازاری ١٩٧٥ ساڵ ژیاوە) ھۆڵیوود (کالیفۆڕنیا)، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٥٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Edythe Marrenner |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی مێشک |
ھاوسەر | جێس بارکەر |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، نمایشکار، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەر |
بواری کار | نواندن |
پەروەردە | Prospect Heights High School، Erasmus Hall High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ |
ئەندامی حیزبی | California Republican Party |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame |
وێبگە | http://www.susanhayward.com |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
دوای کارکردنی لە بواری نمایشکردنی جلووبەرگ، سوزان لە ساڵی ١٩٣٧ نیویۆرکی بەرەو ھۆڵیوود جێھێشت. لە سەرەتادا تاقیکردنەوەی بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی کارەکتەر سکارلێت ئۆ'ھارا بۆ فیلمی (Gone with the Wind) کرد، بەڵام نەیتوانی ڕۆڵەکە وەربگرێت.[1] دواتر سوزان بەڕۆڵی زۆر کورت دەرکەوت و لە ھەندێک لەو فیلمانە ناویشی نەھێنرا، پاشان لەگەڵ کۆمپانیای ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلم وارنەر برۆس ئەنجامدا.[2] لە ساڵی ١٩٣٨، لە فیلمی (Girls on Probation) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت، لە فیلمەکەدا ڕۆناڵد ڕێیگن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕا. دواتر لە کۆتایی چلەکانی سەددەی بیستەم، سوزان بە ڕۆڵگێڕانە درامییەکانی تواناکانی خۆی دەرخست، ھەروەھا لەو دەمە پێنج جار بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار. لە ساڵی ١٩٥٨، لە فیلمی دەمەوێت بژیم! (I Want to Live!)، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر.[3]
سوزان لە ١٤ی ئازاری ١٩٧٥، بەھۆی شێرپەنجەی مێشکەوە کۆچی دواییی کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.