هێما 卐 From Wikipedia, the free encyclopedia
سواستیکا یان خاچی چەماوە (卐 یان 卍) هێمایەکی کۆنی کولتوری و ئایینییە بە زۆری لە ئەوراسیا و کولتوری ئەفریقا و ئەمریکەکان بەکاردەهێنرا. ئێستا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن پارتی نازی و لەلایەن نیۆ نازییەکانەوە ناسراوە.[1][2][3] ئایینە کۆنەکانی سەردەمانی کۆن ئەو ھێمایەیان لەسەر دیواری پەرستگاکان و گۆزەکان و پەیکەرەکان دا ناوە.
ووشەی سواستیکا ووشەیەکی سانسکریتیە بە مانای کەسێکی پارێزراو یاخود بەختێکی باش دێت زۆر ناوی تریشی ھەیە، لەم سەردەمەی ئێستاماندا بەزۆری ھیندۆس و جاینئیەکان(جانینیزم) و بودیەکان بەکاری دێنن.[4][5][6]
ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کۆنترین ھێمای سواستیکا لە ئۆکرانیا دۆزرابێتەوە و دەڵێن کە مێژوەکەی دەگرێتەوە بۆ دەھەزار ساڵ پێش زاین و ھەروەھا لە پاشماوەی سۆمەریەکان لە سامەڕا و فینیقیەکان و یۆنانیە کۆنەکان و ھیندیە سورەکانی ئەمریکا دۆزراوەتەوە بابەتی سواستیکا بابهتێکی دوور و درێژو فەلسەفەیەکی قووڵی ھەیە ھەندێکیان بۆ بابەتە رۆحیانیەکان و سۆفییەکان وسیۆسۆفیەکان لەسەری دەنووسن کە وەک بازنەیەکی دانەخراوی ژیان و گەردوون وایە کە دەستپێک و کۆتای نیە بەدەوری خالێکدا خول دەخۆن ئەویش چ جا چەقی خۆر بێت یان چەقی گەردوون بێت. بە ھەمان شێوە ھەندێک لە مەسیحیەکان و ئیسلامییەکانیش ئەم ھێمایە بەکاردێن ھەر گەلەو بەجۆرێک باسی دەکەن و ساحیرەکان گرنگی باشیان بەم ھێمایە داوە و لە بوارەکانی گەردونی دا بەکاری دێنن.
لە ئاسیا، هێمای سواستیکا بۆ یەکەمجار لە تۆماری شوێنەوارناسیدا لە دەوروبەری 3000 پێش زایین لە شارستانیەتی دۆڵی ئیندوسدا دەردەکەوێت. هەروەها لە کولتوورەکانی سەردەمی برۆنزی و سەردەمی ئاسن لە دەوروبەری دەریای ڕەش و دەریای قەزوین دەردەکەوێت. لە هەموو ئەم کولتوورانەدا، پێناچێت هێمای سواستیکا هیچ پێگە و گرنگییەکی دیاریکراوی داگیربکات، تەنیا وەک فۆرمێک لە زنجیرەیەک هێمای هاوشێوەی ئاڵۆزیی جیاواز دەردەکەوێت. لە ئایینی زەردەشتی فارسدا، سواستیکا هێمای خۆری سووڕاوە، بێکۆتایی، یان دروستبوونێکی بەردەوام بووە.[7] هەروەها یەکێکە لە هێما باوەکانی سەر دراوەکانی مێزۆپۆتامیا.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.