From Wikipedia, the free encyclopedia
سروشت چەندین مانای ھەیە. لە بەربڵاوترین مانادا دەگەڕێتەوە بۆ جیھان لە تەواوێتیی خۆیدا. لە مانایەکی بەرتەسکتریدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەشە لە جیھان کە دروستکراوی دەستی مرۆڤ نییە، وەک کێو و دەشت و دەریا و لەمانە. بە میزاج و خوو و خدەی ئینسانیش دەوترێ، بۆ وێنە، حەمدی دەڵێ: «فکری خۆت ئامان مەنێرە بەر حەریفی بەدسروشت/ ھەر چرووکە گەر چرووک بیکاتە بەر کاڵایی ساغ.»[1][2][3] لە فەلسەفەدا، مەبەست لە سروشت، ھەمان زات و تایبەتمەندیگەلی زاتییە، لە بەرامبەر تایبەتمەندیگەلی عەرەزیدا، بەتایبەت ئەگەر باسەکە باسی ھەبوویەکە. ئەگەریش باسەکە ڕەھایە و بەند نییە بە ھەبوویەکی تایبەتەوە، مەبەست لە سروشت ھۆکاری ئەو گۆڕانەیە کە لە شتدا پەیدا دەبێ.[4]
سروشت | |
---|---|
بەشێکە لە | گەردوون |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | مێژووی سروشتی، زانستی سروشتی، prirodovedenie، زانست |
ھاشتاگ | nature، Natur، natural، природа |
بەرامبەر | سەرووسروشتی |
سروشت وێدەچێ لە «سرشت»ی فارسی بە مانای مەزاج و تەبیعەتی بەشەر وەرگیرابێ و مانای گشتیی تەبیعەتی بە خۆوە گرتبێ. نزیکایەتیی ھەیە لەگەڵ وشەی «سرێش»دا.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.