ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی[1] (بە ئینگلیزی: Walt Disney Animation Studios) ستۆدیۆیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری بێربانک لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە.[2] لە ساڵی ١٩٢٣ لە ژێر ناوی، ستۆدیۆی کارتۆنی براکانی دیزنی دەستی پێکردووە. لە ساڵی ١٩٢٩ بە ناوی واڵت دیزنی پرۆداکشنز دامەزرایەوە. لە ساڵی ١٩٨٦ دوای ئەوەی دیزنی ڕۆیشت بۆ دروستکردنی فیلمی زۆرینەی لایڤ ئەکشن، دووبارە بە ناوی واڵت دیزنی فیچەر ئەنیمەیشن دامەزرا، لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوی ئێستای وەرگرت، بە دروستکردنی فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ بە ھاوبەشی لەگەڵ واڵت دیزنی پیکچەرز ناسراوە.
لە ساڵی ١٩٣٧ەوە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی لەگەڵ کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز ٦٠ فیلمی بەرھەمھێناوە. یەکەم فیلمیان بە ناوی Snow White and the Seven Dwarfs لە ساڵی ١٩٣٧ بڵاوکرایەوە، نوێترینیان بەناوی Encanto لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، دواتر بڵاوکردنەوەیان فیلمی Strange World بوو لە ساڵی ٢٠٢٢.[3]