![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/San_Jose_California_aerial_view_south.jpg/640px-San_Jose_California_aerial_view_south.jpg&w=640&q=50)
سان خۆسێ، کالیفۆرنیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سان خۆسێ بە فەرمی (سان ھۆزێی - ھۆسێی)[1] لە ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەردا گەورەترین شارە لە باکووری کالیفۆرنیا، بەپێی سەرژمێری ٢٠٢٠ ڕێژەی دانیشتووانی شارەکە ١،٠١٣،٢٤٠ ملیۆن کەس بوو.[2] لەدوای شارەکانی وەک لۆس ئانجلەس، سان دییگۆ سێیەم چڕترین شارە لە کالیفۆرنیا، وە دەیەم چڕترین شارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان[3] دەکەوێتە ناوەندی دۆلی سانتا کلارا، لە باشووری کەناری کەنداوی سان فرانسیسکۆ، ڕووبەری شارەکە ١٧٩،٩٧ میل چوارگۆشەیە (٤٦٦،١ کیلۆمەتر دووجا). سان خۆسێ ناوەندی شارستانی سانتا کلارایە. بە پیتترین شارستانە لە کالیفۆرنیا و یەکێکە لە بەپیت ترین و دەوڵەمەندترین شارستانەکانی ئەمریکا.[4][5][6][7]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/San_Jose_California_aerial_view_south.jpg/640px-San_Jose_California_aerial_view_south.jpg)