سالی مارگرێت فیڵد (لە دایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦) خانمەئەکتەر و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە.[1][2] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، سێ جار خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم،[3] خەڵاتێکی سکرین گیلد ئەکتەرز، ھەروەھا پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتێکی تۆنی ئەواردز، دوو جاریش بۆ خەڵاتی بافتا.

زانیاریی خێرا سالی فیڵد, لەدایکبوون ...
سالی فیڵد

Thumb
سالی فیڵد لە حوزەیرانی ٢٠١٨
لەدایکبوون
سالی مارگرێت فیڵد

(١٩٤٦-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
پاسادینا، کالیفۆرنیا، ئەمریکا.
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٦٢–ئێستا
کارە ناودارەکان
Norma Rae (١٩٧٩)
Places in the Heart (١٩٨٤)
ھاوسەر
  • ستیڤ کرایگ (ھاوسەرگیری ١٩٦٨؛ جیابوونەوە ١٩٧٥)
  • ئالن گریسمان (ھاوسەرگیری ١٩٨٤؛ جیابوونەوە ١٩٩٤)
یارBurt Reynolds (١٩٧٦–١٩٨٠)
مناڵ(ەکان)٣; لە نێویاندا پیتەر، ھەروەھا ئێلی
باوان
  • مارگرێت فیڵد (دایک)
خەڵاتەکاندوو جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر
دایخە

فیڵد سەرەتا لە تەلەڤیزیۆن دەستی بەکار کرد، سەرەتا بە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی-کۆمێدی Gidget (١٩٦٥–١٩٦٦) دەستیپێکرد، پاشان بە زنجیرەکانی The Flying Nun (١٩٦٧–١٩٧٠)، The Girl with Something Extra (١٩٧٣–١٩٧٤).[4] درێژەی پێدا. یەکەم فیلمی سینەمایی سالی بۆ ساڵی ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە کاتێک لە فیلمی Pilot دەرکەوت؛ بەڵام سەرکەوتنی لە فیلمەکان بۆ فیلمی دەیەی حەفتاکانی سەددەی بیستەم دەگەڕێتەوە، کاتێک لە فیلمەکانی Stay Hungry (١٩٧٦)، Smokey and the Bandit (١٩٧٧)، Heroes (١٩٧٧)، The End (١٩٧٨)، ھەروەھا Hooper (١٩٧٨) بەشداربوو. لە ھەشتاکان، ئەزموونی کارکردنی زیاتر پەرەی سەند، کاتێک بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Norma Rae (١٩٧٩) ھەروەھا Places in the Heart (١٩٨٤)، دووجار خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[5]

وەک دەرھێنەر، لە ساڵی ١٩٩٦ کاری دەرھێنانی بۆ فیلمی داری کریسمسەکە (The Christmas Tree) کرد، ھەروەھا کورتەزنجیرەیەکیش بۆ ئێچ بی ئۆ بەناوی لە زەوییەوە بۆ مانگ (From the Earth to the Moon)، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠، فیلمی سینەمایی جوان (Beautiful).

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.