![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/34/KKP_Auslauf.jpg/640px-KKP_Auslauf.jpg&w=640&q=50)
ساردکردنەوە بە ئاو
پەڕەی ڕوونکردنەوەی ویکیمیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ساردکردنەوە بە ئاو ڕێگەیەکە بۆ لابردنی گەرمی لە پێکھاتەکان یان کەلووپەلی پیشەسازی. ئاو لەوانەیە شلەیەکی باش بێت بۆ گواستنەوەی گەرمی کە سارکردنەوە بە ھەوا کاریگەری کەمترە. لە زۆربەی کەش و ھەوایە سنوور دارکراوەکان ئاو دەبێتە شلەیەکی گەیەنەری گەرمی باش و لەگەڵ ھەلی ساردکرنەوە بە بەھەڵم بوون. کەمی تێچوەکەی دەبێتە ھۆی بەفیڕۆدانی دوای یەک جار بەکارھێنان بەڵام دووبارە بەکارھێنانەوەی ئاو وەک ساردکەرەوە دەبێتە ھۆی کەمتر بەھەڵم بوون و پاکی ھێڵەکانی گواستنەوەی ئاوەکە. بە کارھێنانەوەی ئەو ساردکەرەوەیەی کەوا پەستانی لەسەر نییە لە ڕێگەی بە ھەڵم بوونەوە پێوستی بە پاڵەپەستۆ ھەیە بۆ لابردنی پاشەڕۆکان کە کۆبووەتەوە بەھۆی بە ھەڵم بوونەوە. لە زیانەکانی سارکردنەوە بە ئاو دەبێتە ھۆی زیادبوونی داخوران و پێوستی چاککردنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە کەمبوونەوەی گەرمی گۆڕکێ بە ھۆی قەوزە یان کلس کردن لە بۆرییەکانی گواستنەوەی ئاو. بەکارھێنانی ماددە کیمیایییەکان بۆ کەم کردنەوە ئەم زیانانە لەوانەیە پاشەڕۆیەکی ئاوی ژەھراوی دروست بکات. ساردکرنەوە بە ئاو بەکاردەھێنرێ بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێل و ئامێرە پیشەسازییە گەورەکان وەک وێستگەی ناوەکی و وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ڕێگەی ھەڵمەوە ھەروەھا بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ڕێگەی ئاوەوە و پاڵاوگە سوتەمەنییەکان و وێستگە کیمیایەکان.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/34/KKP_Auslauf.jpg/640px-KKP_Auslauf.jpg)