![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/84/Olivesfromjordan.jpg/640px-Olivesfromjordan.jpg&w=640&q=50)
زەیتوون
From Wikipedia, the free encyclopedia
زەیتوون دارێکی ھەمیشە سەوزی بەرداری تەمەن درێژە. بەرزی دارەکەی لە ١٥ مەتر تێناپەرێ. بەرەکەی ڕەنگی سەوز، رەش و مۆرە. حەز لە بنار شاخ و کەنار دەریاکان دەکات. داری زەیتوون لە کۆتاییی بەھاردا دەدرەوشێتەوە و گوڵی سپی دەردەکات لە شێوەی کۆمەڵەی ناجێگیر ناسراون بە لیڤا.[1] گوڵەگان دوو جۆرن، جۆری یەکەم پێکھاتەی نێرینە و مێینە لەخۆ دەگرێ و توانای گەشەکردنی ھەیە بۆ زەیتونی تەواو بەڵام جۆری دووەم تەنھا پێکھاتەی نێرینە لەخۆ دەگرێ و توانای پیتاندنی ھەیە. نیشتمانی بنەرەتی زەیتون سوریا، فەلەستین، ئوردون و لوبنانە. ھەروەھا حەوزی دەریای سپی ناوەراست.
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/84/Olivesfromjordan.jpg/320px-Olivesfromjordan.jpg)