![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/43/Azarquiel_%2528MUNCYT%252C_Eulogia_Merle%2529.jpg/640px-Azarquiel_%2528MUNCYT%252C_Eulogia_Merle%2529.jpg&w=640&q=50)
زەرقەلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبوو ئیسحاق ئیبراهیم کوڕی یەحیا نەققاش زەرقەلی (عەرەبی: إبراهيم بن يحيى الزرقالي) ناسراوە بە زەرقەلی یان ئیبن زەرقەلە دروستکەرێکی عەرەبی ئامێری فەلەکناسی بووە و ئەستێرەناسێکی خەڵکی ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامی بووە.[1]
زانیاریی خێرا ئەبوو ئیسحاق ئیبراهیم زەرقەلی, Personal ...
ئەبوو ئیسحاق ئیبراهیم زەرقەلی | |
---|---|
![]() | |
Personal | |
لەدایکبوون | ٤٠٧ی کۆچی (١٠٢٩ز) |
مردن | ٤٧٨ی کۆچی (١١٠٠ز) |
ئایین | ئیسلام |
Era | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
ھەرێم | ئەندەلوس, |
کارە سەرنجڕاکێشەکان | خشتەکانی تۆلێدۆ |
دایخە
زەرقەلە بە لاتینی واتە (نەخشێنەر)، ئەو لە تۆلێدۆ، ئەندەلوس دەژیا پێش ئەوەی بچێتە کۆردۆبا. بەرهەمەکانی ئیلهامبەخش بوو بۆ نەوەکانی ئیسلام لە ئەندەلوس لە بواری فەلەکناسی، وە دواتر بەرهەمەکانی وەرگێردرا بۆ سەر زمانەکان زۆر کاریگەر بوو لە ئەورووپا. داهێنانی ئەو بۆ ئەسترۆلابێکی تەواو زۆر بەناوبانگ بوو و لەسەدەی ١٦ بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبۆوە بەکاردەهێنرا لەلایەن کەشتیوانەکانەوە.[3]