زەردوویی
From Wikipedia, the free encyclopedia
زەردوویی یان ئیکتێر (ئینگلیزی: icterus یان Jaundice) نیشتەجێبوونی هێمۆگلۆبینی زیادی خوێنە لە ناو تەونەکان و ئەندامەکانی لەشدا، بە هۆی ڕەنگی زەردی هێمۆگلۆبینەوە بە حاڵەتی تووشبوون بەم نەخۆشییە، زەردوویی یان زەردەیی دەگوترێت. لە ڕاستیدا ئەمە ھێمۆگلۆبین نییە کە لە تەونەکاندا دەنیشێت بەڵکوو بیلیڕووبینە کە مادەیەکی ئەنجامی مێتابۆلیسمی ھێمۆگلۆبینە. ئەم مادەیە لە جەرگدا پێک دێت و لەڕێگەی ڕیخۆڵەکان و میزەوە لە لەش دەر دەکرێت.