زیژی تۆنگجیان (بە چینی:資治通鑑، خوێندنەوە:資治通鑑) تۆمارێکی مێژووییە کە لە ١٠٨٤ لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ بڵاوکرایەوە وەک ڕووداونامەیەک کە مێژووی چین لە ٤٠٣ی پێش زایین تا ٩٥٩ی زایینی تێدایە، کە تیایدا ١٦ زنجیرەی فەرمانرەوایی بە نزیکەیی ١٤٠٠ ساڵی مێژووی چینی تێدا تۆمارکراوە و وەک سەرچاوەییەکی گرنگی مێژوویی بەکاردێت.[1]
نووسەر | سیما گوانگ |
---|---|
زمان | Classical Chinese: چینی کلاسیکی |
بابەت | مێژووی چین |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | 1084 |
جۆری کتێب | لولپێچ |
دەقە ڕەسەنەکە وەک ٢٩٤ نامیلکە ڕێکخستنەوەی بۆ کراوە ( یەکسانە بە بەرگی کتێب، بە چینی: 卷� -جوان) تیابووی ٣ ملیۆن کارەکتەری چینییە.
لە ١٠٦٥ی زایینی ئیمپراتۆر ینگزۆنگ بانگی مێژووناس سیما گوانگی کرد بۆ ئەوەی پێشڕەوی پڕۆژەیەک بکات بەناوی (مێژووی جیھانی چین) و پشتگیری و دەسەڵاتی پێدا بۆ ئەوەی ستافی خۆی دابمەزرێنێت تیمەکەی ١٩ ساڵیان پێچوو بۆ ئەوەی کارەکە تەواو بکەن[1] وە لە ١٠٨٤ی زایینی کارەکە بە کوڕی ئیمپراتۆر ینگزۆنگ نیشاندرا کە ئیمپراتۆر شێنزۆنگ بوو.
بەشێوەیەکی ڕێک چاککرا بوو وە ڕاستەوخۆ کاریگەریی ھەبوو بەسەر زاناکان و بە گشتی.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.