زۆ ئین سونگ (بە ئینگلیزی: Zo In-sung؛ بە كۆری: 조인성) ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە لە ٢٨ـی تەمموزی ١٩٨١ لە دایکبووە. لە ئێستادا بە فەرمی ناوەکەی گۆڕاوە بۆ زۆ ئین سونگ.[4][5][6] پێشتر ناوی چۆ ئین سۆنگ[7] و هەندێک جاریش جۆ ئین سونگ[8] بووە.
زۆ ئین سونگ | |
---|---|
لەدایکبوون | |
ناوەکانی تر | چۆ ئین-سونگ,[1] جۆ ئین-سونگ[2] |
خوێندنگە | زانکۆی دۆنگگوک |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٨ تا ئێستا |
وەکیل | IOK Company[3] |
سەرەتای ژیان
زۆ ئین سونگ لە ناوچەی گانگدۆنگ لە سیئۆل لەدایکبووە و گەورە بووە.[9][10]
لە زانکۆی زانستی چوننام خوێندنی مۆدێل و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی تەواو کردووە. دواتر لە زانکۆی دۆنگوک وەک پسپۆڕی شانۆ و فیلم ناوی تۆمارکرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی ئامادەنەبوونی گونجاو لە پۆلەکاندا دەرکرا.[11]
خێرخوازی
بەپێی ڕێکخراوێکی ناحکومی میرال وێڵفێر فاوندەیشن، ئەکتەرەکە بە بەخشندەیی ٥٠٠ ملیۆن وۆنی کۆری کە (نزیکەی ٤٤٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی) دەکات بەخشیوە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی تانزانیا. هەروەها دامەزراوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو پارەیەی ئەکتەرەکە بەخشیوێتی بۆ دروستکردنی قوتابخانەی دیدگای نوێ سینگیدا بەکارهاتووە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی تانزانیا.[12]
ژیانی تایبەت
لە ساڵی ٢٠١٣دا بڵاوکرایەوە کە زۆ و کیم مین هی لە سەرەتای ساڵەوە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدان. هەردوو دەزگای ئەكتەرەكە هەواڵەكەیان پشتڕاست کردەوە.[13] لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤، زۆ و کیم ڕایانگەیاند کە کۆتاییان بە پەیوەندییە ساڵ و نیوەکەیان هێناوە
بەستەری دەرەکی
- زۆ ئین سۆنگ لە ھانسینەما
- زۆ ئین سونگ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمەکان
- زۆ ئین سۆنگ لە بنکەدراوەی فیلمی کۆری
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.