زووم
سەکۆیەکی پەیوەندی بەستن / From Wikipedia, the free encyclopedia
زووم (بە ئینگلیزی: Zoom Video Communications) کۆمپانیایەکە لە کالیفۆڕنیا کار دەکات لە بواری فەراھەمھێنانی خزمەتگوزرایی سەرھێڵ بۆ کۆنگرە و قوتابخانە و کۆمپانیاکان لە ڕێگای ڤیدیۆ و دەنگەوە. لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە لەلایەن ئیریک ئس یووانەوە.[1] زووم چەندین کێشەی جیاوازی ھەیە، بە تایبەت کێشەی پەیوەست بە تایبەتێتی بەکارھێنەرانی سەکۆکەوە. زووم زانیارییەکانی بەکارھێنەرانی بۆ لایەنی سێیەم دەستەبەر کردووە و دەیانفرۆشێتەوە بە کۆمپانیاکانی وەک فەیسبووک، ھەروەھا بانگەشەی ھەڵەی لەسەر ئینکریپشن بە بەکارھێنەران داوە، لەبەر ئەو کێشانە، زۆرێک لە خەڵکی بە شیاوی نازانن ئەو سەکۆیە بەکار بێت.[2]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7b/Zoom_Communications_Logo.svg/640px-Zoom_Communications_Logo.svg.png)