From Wikipedia, the free encyclopedia
زوزانا چاپوتۆڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Zuzana Čaputová؛ لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی خانمە پارێزەر، چالاکوانی ژینگە و سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لەوەتەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی سلۆڤاکیا، بەمەش بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەی ببێتە سەرۆک، هەروەها لاوترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەیەتی کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا هەڵبژێردراوە.[1]
زوزانا چاپوتۆڤا | |
---|---|
بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová | |
لەدایکبوون | براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Zuzana Strapáková |
ھاوسەر | Ivan Čaputa |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Juraj Rizman |
پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، چالاکوان، ژینگەپارێز، پارێزەر |
پۆستەکان | سەرۆکی سلۆڤاکیا، council member، deputy chairperson |
پەروەردە | Faculty of Law at Comenius University in Bratislava، Comenius University |
ئەندامی حیزبی | Progressive Slovakia |
نەژاد | |
وێبگە | |
ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، جێگری سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی سلۆڤاکیا بوو، کە پارتێکی سۆسیال-لیبرالە. زوزانا چاپوتۆڤا لە ساڵی ٢٠١٦، لەپای کارەکانی لە بواری ژینگە ئەوا خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەی پێدرا. زوزانا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشی یاسای لە زانکۆی کۆمێنیوس تەواو کردووە.[2][3] لەدوای تەواوکردنی خوێندن، وەک فەرمانبەری بەشی یاسایی لە ئەنجومەنی پێزینۆک دامەزرا، دواتر بووە جێگری سەرۆکی شارەوانیی پێزینۆک.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.