زمانی جەستە
From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی جەستە (بە ئینگلیزی: Body Language) جۆرێکە لەزمانە بێدەنگەکان کە ھیچ وشەیەک دەرنابڕدرێت (Nonverbal Communication) مەبەست لێی بەکارھێنانی بەشەکانی جەستەی مرۆڤە بۆ دەربڕینی شتەکان وەکو جووڵەی چاو و دەربڕین و ھەستەکان و دەستلێدان. زمانی جەستە یەکێکە لە ئامرازە ساکارەکان بۆ لێکتێگەیشتن لەنێوان مرۆڤەکان، جگە لەمرۆڤەکان ئەوا ئاژەڵیش زمانی جەستەی ھەیە.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
نابێت زمانی جاستە(Body language) لەگەڵ زمانی ئاماژە(Sign language) تێکەڵ بکرێت. ھەروەکو زمانی ئاماژە پڕیەتی لەڕێزمان وەکو زمانی قسەکردن وە ھەروەھا ھەبونی سیستەمێکی ڕێزمانێکی ئاڵۆز، ھەروەھا تایبەتمەندیە بنەرەتیەکان نیشان دەدات کە لە ھەمو زمانەکاندا ھەیە.[1][2] زمانی جەستە، لەلایەکی ترەوە، ھیچ سیستەمێکی ڕێزمانی نیە وە پێویستە بە جەستە رون بکرێتەوە، لە جیاتی ھەبونی مانایەکی ھاوشێوەی تەواولەگەڵ جوڵەیەکی دیاریکراو، کەواتە ئەمە زمانێک نیە وەک زمانی ئاماژە،[3] وە بە سادەی ناونراوە «زمان» «Language» بەگویرەی کلتوری شارستانی.
لە کۆمەڵگایەک، کۆمەڵێک لێکدانەوەی رەفتاری تایبەت ھەیە. لێکدانەوەکان لەوانەیە جیاواز بن لە ووڵاتیک بۆ وڵاتێکی تر، یان لە کلتوریک بۆ کلتورێکی تر. لەم تێبینیەوە بۆمان دەردەکەویت کە، مشتومڕ ھەیە لەسەر ئەوەی کە زمانی جەستە زمانیکی جیھانیە. زمانی جەستە، بەشە کۆمەڵەیەکە لە پەیوەندیە نازەرەکیەکان، دەبنە تەواوکەری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە زارەکیە کان. لەڕاستیدا، ھەندێک لێکۆڵەرەوەکان گەیشتونە ئەو ئەنجامەی کە، پەیوەندیە نازارەکیەکان دیاری دەکرێن بۆ گواستنەوەی پەیوەندیە جیھانیەکان.[4] ئەمە یارمەتی پەیوەندی نێوان دوو کەس دەدات، بەڵام لەوانەیە ناڕون بێت.