زاوە ٧
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەلەی زاوە ٧ گروپێکە لە حەوت کەشتیوانی کە بۆ فەرماندەیی کەشتی ئاسمانی پرۆژەی_مێرکری هەڵبژێردران. ئەم گروپە بە گروپی حەوت ئەسڵی و یەکەمین کەشتیوانی ناسرابوو. ناوی ئەو کەشتیوانانە لەلایەن ناسا لە ٩ی نیسانی ١٩٥٩ ڕاگەیەندرا، ئەم حەوت کەشتیوانە ئەمریکییە بریتی بوون لە سکۆت کارپێنتەر، گۆردۆن کوپەر، جۆن گلێن، گاس گریسۆم، والی شیرا، ئالان شێپەرد و دیک سلایتۆن. ئەم گروپە پیشەیەکی نوێیان لە ئەمریکا دروستکرد و وێنەی ئەو کەشتیوانە ئەمریکییەیان لە دەیەکانی دواتردا دامەزراند.[1]
هەموو ئەندامانی گروپەکە فڕین بۆ بۆشایی ئاسمان. ئەوان فەرماندەیی شەش گەشتی بۆشایی ئاسمانیان دەکرد، کە لەلایەن یەک کەشتیوانییەوە سەرنشین بوو، لە پرۆژەی_مێرکری لە نێوان مانگی ئایاری ١٩٦١ و ئایاری ١٩٦٣. ئەندامانی ئەم گرووپە بەشدارییان لە هەموو بەرنامەکانی فڕینی بۆشایی ئاسمانی ناسا کرد کە مرۆڤیان تێدابوو لە سەدەی بیستەمدا، بەرنامەکانی وەک: پرۆژەی_مێرکری، پڕۆژەی جێمینا، بەرنامەی ئەپۆلۆ و بەرنامەی مەکۆیی بۆشایی ئاسمان.
شێپەرد لە ساڵی ١٩٦١ بووە یەکەم هاوڵاتی ئەمریکی لە بۆشایی ئاسمان، دواتر لە ساڵی ١٩٧١ لە چوارچێوەی ئەرکی ئەپۆلۆ ١٤ لەسەر ڕووی مانگ ڕۆیشتووە، گریسۆم لە ئەرکەکانی بۆ پرۆژەی_مێرکری و پڕۆژەی جێمینا فڕیوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٧ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەپۆلۆ گیانی لەدەستداوە، باقی گروپەکە لە هەموو ئەرکەکانی دواتریان ڕزگاریان بوو تا لە خزمەت خانەنشین بوون. شیرا بە فڕۆکەی ئەپۆلۆ ٧ فڕیوە کە یەکەم ئەرکی سەرنشینی بەرنامەی ئەپۆلۆ بووە و جێگرەوەی هاوکارە کۆچکردووەکەی گریسۆم بووە. سلایتۆن بەهۆی لەرزین لە دەمارەکانی فڕین قەدەغە کرابوو، بەڵام توانی لە ساڵی ١٩٧٥ جارێکی تر بفڕێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەزموونی ئەپۆلۆ-سۆیوز. گلێن یەکەم هاوڵاتی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٩٦٢ گەیشتە خولگەی زەوی و لە ساڵی ١٩٩٨ بە فڕۆکەی دۆزینەوەی شاتڵی بۆشایی ئاسمان فڕیوە، ئەو کاتە تەمەنی ٧٧ ساڵ بووە و بووەتە بەتەمەنترین کەس کە فڕیبێتە بۆشایی ئاسمان. گلێن دوا ئەندامی گروپی زاوە ٧ بوو کە لە ژیاندا مابوو کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.