زانیارینامەی بریتانیکا
ئینسایکڵۆپیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
زانیارینامەی بریتانیکا یان ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا (بە ئینگلیزی: Encyclopædia Britannica) زانیارینامەیەکی زانیاری گشتییە بە زمانی ئینگلیزی. لەلایەن ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا بڵاوکراوەتەوە؛ کۆمپانیاکە لە سەدەی ١٨ەوە بوونی ھەیە، ھەرچەندە بەدرێژایی سەدەکان چەندین جار خاوەندارێتی گۆڕیوە. زانیارینامەکە لەلایەن نزیکەی ١٠٠ سەرنوسەری تەواوکات و زیاتر لە ٤ ھەزار بەشداربووەوە پارێزگاری لێدەکرێت. وەشانی ساڵی ٢٠١٠ی چاپی ١٥ کە ٣٢ بەرگ و ٣٢٦٤٠ لاپەڕە دەگرێتەوە،[1] دوا وەشانی چاپکراو بوو. لە ساڵی ٢٠١١ەوە تەنھا وەک زانیارینامەی ئۆنلاین بڵاودەکرێتەوە.[2]
زانیاریی خێرا نووسەر, وڵات ...
نووسەر | ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٠٨[نوێکردنەوە], ٤٬٤١١ بەشداربووی ناونراو |
---|---|
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزیی بەریتانی |
بابەت | گشتی |
بڵاوبوونەوە |
|
بڵاوکەرەوە | ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٧٦٨–٢٠١٠ (وەشانی چاپکراو) |
جۆری کتێب | ٣٢ بەرگ، (چاپکردنی ١٥، ٢٠١٠)؛ دوای ساڵی ٢٠١٢ لە چاپدا بەردەست نییە |
لاپەڕەکان | ٣٢٬٦٤٠ (وەشانی پازدەھەم، ٢٠١٠) |
ژپنک (ISBN) | 978-1-59339-292-5 |
Dewey Decimal | ٠٣١ |
LC Class | AE5 .E363 2007 |
Text | زانیارینامەی بریتانیکا at Wikisource |
دایخە