زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی نۆلج (بە ئینگلیزی: Knowledge University) زانکۆیەکی تایبەتە لە شاری ھەولێر، کوردستان.[1] لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمیی پێدراوە.[2][3][4]
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زانکۆی نۆلج زانکۆیەکی تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە. لە زانکۆکەدا شەش کۆلێژ ھەیە؛ واتە کۆلێژی ئەندازیاری، کۆلێژی زانست، کۆلێژی یاسا، کۆلێژی پەروەردە، کۆلێژی زانستە کارگێڕی و دارایییەکان، کۆلێژی دەرمانسازی.[5][6][7] زانکۆکە دەتوانێت تا ٤٠٠٠ خوێندکار لەخۆبگرێت و ئەم ژمارەیەش کەمترین خەمڵاندنە بە پشتبەستن بەو شوێنانەی ئێستا لەبەردەستدان. لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا زیاتر لە ٢،٦٥٣ خوێندکار لە زانکۆکەدا ناویان تۆمار کردووە، زانکۆکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەلایەن کۆمپانیای ASIC[8][9][10][بەڵگەنامە 1] دانپێدانراوە. ASIC لەلایەن UKVI لە بەریتانیا دانپێدانراوە،[11] ئەندامی گرووپی جۆرایەتی نێودەوڵەتی CHEA (CIQG)ە لە ئەمریکا و لە بەڕێوەبەرایەتی نێودەوڵەتی خۆیاندا ھاتووە، ئەندامی BQF (دامەزراوەی جۆرایەتی بەریتانی)، و ئەندامی دامەزراوەیی EDEN (ئەورووپی تۆڕی فێربوونی دوور و ئەلیکترۆنی).[ژێدەر پێویستە][12]
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردوویەتی؛ ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی کوردستانی بڵاو کردەوە. لە توێژینەوەکە ڕیزبەندی باشترین زانکۆ تایبەتەکانیشی بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە زانکۆی نۆلج پلەی دووەهەمینی گروپی دی گرتووە.[13][14][15][16][17][18]
هەروەها بەگوێرەی EduRank کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی زانکۆکان بەپێی بڵاوکراوە و باسی زانستییەوە؛ زانکۆی نۆلج پلەی نۆیەمی لە کوردستان[19] و پلەی سێشتەم لە عێراق و ٥،٥٧٦ لە ئاسیا و ١٣،٥٢٨ی لە جیهان هەیە.[20]
١- پەروەردەی ئینگلیزی
تاقیگەکانی کۆلێژی پزیشکی ددان
تاقیگەکانی کۆلێژی دەرمانسازی
تاقیگەکانی کۆلێژی پەرەستاری
تاقیگەی بایۆلۆجی
تاقیگەی کیمیا
تاقیگەی تەکنەلۆژیای دەرمانسازی
تاقیگەی کۆلێژی ئەندازیاری
تاقیگەکانی کۆلێژی ئەندازیاری کۆمپیوتەر
تاقیگەکانی کۆلێژی ئەندازیاری نەوت
تاقیگەکانی کۆلێژی زانست
ھۆڵی کۆلێژی یاسا
ژووری دادگای مەجازی
دامەزراوە زانست زانکۆ
ژووری کۆنفڕانس
کتێبخانە
کافتریا
وەستانی ئۆتۆمبێل
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.