زانکۆی سونگکیونکوان
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی سونگکیونکوان (SKKU یان بە سادەیی وەک: سیۆنگدای، بە ھانگول:성균관대학교; بە ھانجا: 成均館大學校) زانکۆیەکی تایبەتی بەناوبانگی کۆریای باشوورە شوێنەکەی دەکەوێتە شوێنی دێرینی مێژوویی کۆریا سونگکیونکوان، زانکۆکە لە ساڵی ١٣٩٨ دامەزراوە دەکەوێتە ناوەندی سێئول، زانکۆیەکی گرنگی پەروەردەیی مێژوویە کە لە سەردەمی شانشینی جۆسۆن بوونی ھەبووە. دواتر لە سەدەی ١٩ دووبارە زانکۆکە نۆژەن کرایەوە و دواتر کۆرسەکان و شێوازی پەروەردەیی خۆی فراوانتر کرد، بەشێوەیەکی فراوان وەک یەکێک لە باشترین زانکۆ تایبەتەکانی کۆریای باشوور دانراوە، بەناوبانگە بەھۆی دەرچوونی چەندین کەسی کاریگەر لە لە زانکۆکە، زانکۆکە ھاوبەشییەکی نزیکی لەگەل کۆمپانیای سامسۆنگ ھەیە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
成均館大學校 성균관대학교[1] | |
دروشم | 仁義禮智 인의예지 |
---|---|
دروشم لە ئینگلیزی | مرۆڤایەتی، ڕاستی، خاوەندارییەتی، دانایی[2] |
جۆر | تایبەت |
دامەزراندن | ١٣٩٨؛ ٦٢٦ ساڵ لەمەوپێش (١٣٩٨). لە ١٨٩٥ وەک زانکۆیەکی مۆدێرن ڕێکخستنەوەی بۆکرا. |
Affiliation | کۆنفۆشیزم |
سەرۆک | شین دۆنگ-ڕیۆل |
ستافی ئەکادیمیا | 1,437[3] |
قوتابیان | 25,951[3] |
Undergraduates | 19,108 |
Postgraduates | 6,843 |
شوێن | ، |
Campus | Urban |
Colors | سەوزێکی تۆخ شین پرتەقالی |
Mascot | Ginkgo |
وێبگە | www |
Korean name | |
Hangul | 성균관대학교 |
Hanja | 成均館大學校 |
Revised Romanization | سیۆنگگیونگوان دایھاکگیو |
McCune–Reischauer | سۆنگگیونگوان تایھاککیو |
زانکۆکە خەرجییەکانی چڕدەکاتەوە لە لێکۆلنەوە و گەشەپێدان، بە زۆری سپۆنسەر و پشتگیری لێدەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانی سامسۆنگ، ھیۆندای، و بریکارەکانی حکوومەت، لەناو زانستخوازەکانی زانکۆکە وەک پرۆفیسۆر پارک نام-گیو کە لە ٢٠١٧ پاڵێوراوبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا و چەندین زانا و زانستخوازی تر.