زانکۆیەک لە مالیزیا From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی ئیسلامی جیھانی (مالیزیا)(بەئینگلیزی:"International Islamic University Malaysia "بەمالیزی "Universiti Islam Antarabangsa Malaysia ") زانکۆیەکی حوکومیە یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە دەگەرێتەوە بۆ خوێندنی باڵا کامپی سەرەکی زانکۆ دەکەوێتە شاری جومباک کەدەکەوێتە باکوری پایتەختی مالیزیا کە شاری کوالالومپورە وەکامپی پزیشکی دەکەوێتە کوانتان ، لە رۆژی ٢٣ ی مانگی ٥ ی سالی ١٩٨٣ دروست کراوەبەپشتگیری چەند دەولەتێکی ئیسلامی لەوانە مالیزیا و سعودیە و تورکیا و پاکستان و بەنگلادیش و دوورگەی ماڵدێف وە رێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی دەگرێتەخۆ ، وەلەم زانکۆیەدا زانستی ئیسلامی لەگەڵ زانستی سروشت و زانستی کۆمەلایەتی و زانستەکانی تر دەخوێندرێت.
International Islamic University Malaysia | |
---|---|
زانکۆی ئیسلامی جیھانی (مالیزیا) | |
دروشم | حــديقة العلـم والفضــيلة |
دروشم بە کوردی | باخچەی زانست و رێز |
دامەزراندن | ١٩٨٣ |
جۆر | گشتی ، ئیسلامی |
بەڕێوەبەر | محمدی کوری ئەلحەج حەسەن |
خوێندکاران | ٣٠٠٠٠(٢٠٠٧) |
شوێن | کوالالومپور, مالیزیا |
کامپ | جومباک |
ماڵپەڕ | http://www.iium.edu.my |
مهاتیر محمد (سەرۆک وەزیرانی پێشوی مالیزیا)خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنی ئەم زانکۆیە ، کردنەوەی ئەم زانکۆیە بەشێوەی فەرمی لەسالی ١٩٨٣ دا بوو داوی رێکەوتن لەگەل حوکومەتی ئەو ولاتە ئیسلامیانەی کەپشتگیری ئەم زانکۆیەدەکەن ولەگەل رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ،وەوەک یەکەم زانکۆی ئیسلامی مالیزی ناسراوە کەرێگە بە خوێندکارانی دەرەوەی مالیزیادەدات بۆ خوێندن لەو زانکۆیەدالەسەرەتای دروستبوونیەوە.
سەرەتاای دروست بوونی لەسالی ١٩٨٣ کەمپی سەرەکی زانکۆکە لە شاری بیتالینگ بووە دواتر گواستراوەتەوە بۆ جۆمباک لە سالی ٢٠٠١
ئەم کەمپە لەسالی ٢٠٠١ کراوەتەوە وە بارەگای زانستی و بەرێوبەرایەتی سەرەکی زانکۆ لەخۆدەگرێت وە بارەگای زۆربەی کۆلێژو ناوەندەکانی زانکۆکەیە کەبریتین لە
شێوازی دروستکردنی زانکۆ بەوەجیادەکرێتەوە کەکاریگەرە بە هونەری بیناسازی ئیسلامی ئەندەلوسی بەروویەکی شین و ناوەراستەکەی رووبارێکی قاوەی ڕەنگە
ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠٠٠ خوێندکاری کوڕو کچ دەخوێنن لەم زانکۆیەدا (رێژەی ٪١٠ بێگانەیە)کەلە ١٠٠ وڵاتی جیاوازەوە لەم زانکۆیە دەخوێنن زۆربەی مالیزین وە خوێندکاری عەرەب وە خوێندکاری ئە و وڵاتانەی کەموسوڵمانی کەمە وەک تایلەند و هندستان و جگەلەمانیش وەوەرگرتنی خوێندکار لەم زانکۆیەدا تایبەت نیە بە موسوڵمان بەلکو خوێنکاری ئاینەکانی تریش وەردەگرێت .
ٍٍٍ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی ئیسلامی جیھانی (مالیزیا) تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.